هەولێر مووچە و پارەیەكی شایستەی بۆ دیار رەحمان بڕییەوە
یانەی هەولێر بەفەرمی بڕیاری دا مانگانە مووچەیەكی شایستە و بڕە پارەیەكی شایستە ببڕێتەوە بۆ دیار رەحمانی یاریزانی دیاری شاری هەولێر كە ماوەیەكی تووشی نەخۆشییەكی دگمەن و كتوپەڕ بووەتەوە.
رێبین رەمزی لە راگەیاندنی یانەی هەولێر ئاشكرای كرد: دوێنێ چوارشەم دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاری دا بەشێوەی بەردەوام مانگانە مووچەیەكی شایستە ببڕێنێتەوە بۆ یاریزان دیار رەحمان.
هەروەها رایگەیاند: جگە لەو مووچەیە، هەروەها بڕیاردرا بڕە پارەیەكی شایستەش بدرێت بە دیار بە مەبەستی چارەسەركردنی نەخۆشییەكەی.
ئەمە لە كاتێكدایە كە سەرەتای ئەم هەفتەیە یەكەتیی تۆپی پێی كوردستانیش بڕیاری دابوو سەرجەم پارە و غەرامەكانی ئەمساڵی یەكەتییەكەیان بدەن بەو یاریزانەی هەڵبژاردەی كوردستان.
كانەبی لە ئەكاوتنی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاوی كردبووەوە: سوپاسی سه‌رجه‌م برایانم له یه‌كەتیی تۆپی پێی كوردستان دەكه‌م كه پێشنیارێكی منیان قبوڵ كرد و په‌سندیان كرد سه‌رجه‌م ئه‌و پاره و غه‌رامانه‌ی ئه‌مساڵ له یه‌كەتیی تۆپی پێی كوردستان له یانه‌كان و كارگێران و ستافی هونه‌ری و یاریزانان له چالاكییه‌كانمان وه‌رمان گرتووه، هه‌مووی بدرێت به یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان (دیار ره‌حمان).
كانەبی راشی گەیاندبوو: هەموو ئەو پارانەش بۆ ئه‌وه‌یە دیار چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی پێ بكات.
جەختیشی كردبووەوە: بێگومان ئه‌مه منه‌ت نییه، به‌ڵكو ئه‌مه دیارییه‌كی بچووكه بۆ (دیار ره‌حمان) و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه وه‌ك چۆن ئه‌و خزمه‌تی وه‌رزشی كوردستانی كرد، ئێستایش ئێمه له خزمه‌ت ئه‌و بین.
لە كۆتاییدا سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان هیوای زوو چاكبوونه‌وه و ته‌ندورستییه‌كی باشی بۆ كاكه دیار خواستبوو.
جێی باسە دیار ماوەی چەند مانگێکە تووشی نەخۆشیەکی دەگمەن و کتوپڕی تووش هاتووە و ئێستاش خەریكی وەرگرتنی چارەسەریی تەندروستییە، دیار پێشتر لە ریزی هەریەك لە یانەکانی هەولێر و برووسک یاریی كردووە و لە ریزی هەڵبژاردەی كوردستانیش بەشداری لە پاڵەوانیەتیی كۆنیڤای هەرێمەكان كردبوو.
وشە -
ئامانج ئه‌كره‌م