بووك و زاوایه‌ك داوایه‌كی سه‌یریان له میوانی بانگهێشتكراو بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان كرد كه بووه‌ته جێی باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به شتێكی جیاوازی ناو ئاهه‌نگه‌كان داده‌نرێت.
له به‌ریتانیا بووك و زاوایه‌ك له‌گه‌ڵ كارتی بانگهێشتنامه‌یان بۆ دۆست و خزمه‌كانیاندا، داوایان لێ كردن ده‌رمانی دژه هه‌ستیاری له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن، هه‌روه‌ها بیریشیان نه‌چێت نابێ له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به هیچ جۆرێك بپژمن.
له‌سه‌ر كارتی ئاهه‌نگه‌كه‌یان نووسرابوو: "تكایه ده‌رمانی دژه هه‌ستیاری له‌گه‌ڵ خۆت بێنه، له ئاهه‌نگه‌كه‌شدا نه‌پژمیت".
ئاشكرایه له ئاهه‌نگه‌كاندا به هۆی جگه‌ره‌كێشان، خواردنه‌وه‌ی شه‌راب و قه‌ره‌به‌ڵغی میوانه‌كانه‌وه خه‌ڵك تووشی هه‌ستیاری ده‌بن و ده‌پژمن، بۆیه ڕێی تێده‌چێت له پێناو ڕاگرتنی ئه‌و بارودۆخه‌دا بێت كه ئه‌م داوایه‌یان كردبێت، به‌ڵام بووك و زاوا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌دا و میوانه‌كانیش هه‌ریه‌كه و به جۆرێك له هۆكاری ئه‌م داوایه تێگه‌یشتبوون و پێناسه‌یان كردووه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌م داوا سه‌یره بڵاو كرایه‌وه، خه‌ڵكیش لای خۆیانه‌وه به كۆمێنت خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی خۆیان بۆ ڕووداوه‌كه خستووه‌ته ڕوو.