له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆی منداڵێكی بچووك بڵاو بووه‌ته‌وه كه ڕێگری له باوكی ده‌كات له سه‌ربڕینی كه‌ڵه‌شێرێك، چونكه به‌زه‌یی پێیدا دێته‌وه.
له ناوچه‌یه‌كی نزیك پاكستان و ئه‌فغانستان، ڤیدیۆی منداڵێكی بچووكی نزیكی دوو ساڵان بڵاو بووه‌ته‌وه كه به هه‌موو ڕێیه‌ك ڕێگری له باوكی ده‌كات و ناهێڵێت ئه‌و كه‌ڵه‌شێره سه‌ربڕێت كه له به‌رده‌ستیدایه.
ئه‌م ڤیدیۆیه له ته‌واوی دنیادا به ماوه‌یه‌كی كورت ده‌نگی داوه‌ته‌وه، به نموونه‌یه‌كی جوانی میهره‌بانی و پاكی منداڵی داده‌نێن، كه چۆن به هه‌موو توانا و دڵه میهرهبانهكهیهوه ناهێڵێت ئه‌و كه‌ڵه‌شێره ئازاری پێ بگات، چه‌قۆكه له باوكی ده‌سێنێت و باوه‌ش به كهڵهشێرهكهدا ده‌كات تا له كۆڵانی ماڵه‌كه‌ی خۆیان ئازادی ده‌كات.
ڤیدیۆكه له چه‌ندان هه‌ژمار و په‌یجی جیاواز بڵاو كراوه‌ته‌وه به ملیۆن بینه‌ری هه‌یه، هێشتاش بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامه و خه‌ڵكی قسه و تێچێنی خۆیانی له‌سه‌ر ده‌نووسن، ئه‌م دیمه‌نه به گۆڕانكارییه‌كی جوانی نه‌وه‌كان ده‌زانن، چونكه زۆربه‌ی منداڵانی سه‌ده‌ی ڕابردوو خۆیان له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئاژه‌ڵیان كردووه‌ته قوربانی، به‌ڵام منداڵی ئێسته به‌و میهره‌بانییه‌وه ڕێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی وا ده‌كه‌ن.