شامپۆی ئاوی برنج چییە و چی لە قژ دەكات؟

:: PM:01:46:26/04/2018 ‌
ئەگەر قژتان كێشەی هەیە و گەشاوە و بریقەدار نییە، پێویست ناكات، پەنا بۆ پزیشك و دەرمانی كیمیایی ببەن، بەڵكوو تەنیا بەكارهێنانی ئاوی برنج لە تەواوی كێشەكانی قژ و نەبوونی بریقەداری قژ ڕزگارتان دەكات.

ڕەگە زانیاریت لەبارەی سوودی ئاوی برنج بۆ بواری تر هەبێ، چونكە بۆ زۆر مەبەستی جۆراوجۆر بەكاردێ، بەڵام دەتوانی ئاوی برنج بۆ ڕزگاربوون لە كێشەكانی قژیش بەكاربهێنن، كەمێك برنج بكەنە ناو ئاو، لێی بگەڕێ ماوەی 30 خولەك یان زیاتر لەناو ئاودا بمێنێتەوە، تا هەست بە گۆڕینی ڕەنگی ئاوەكە دەكەیت.

دەتوانن بۆ ڕزگاربوون لە گرفتەكانی قژ شامپۆی تایبەت لە ماڵەوە دروست بكەن، چونكە ئەو شامپۆیەی لە ئاوی برنج ئامادەی دەكەی، بێ زیانە و پڕە لە پێكهاتەی بەسوود.

شامپۆی ئاوی برنج پێویستی بە چوار كوپ ئاوی گەرم، دوو كوپ برنج  برنجی سپی بێ یان قاوەیی كێشە نییە، دوو كوپ سابوونی تواوەی سروشتییە، وەكو سابوونی زەیتوون یان سابوونی ڕووەكی، لەگەڵ 10 دڵۆپ زەیتی سروشتی بۆندار.

چۆنیەتیی دروستكردنی:
1: لە دەفرێكدا برنجەكە تێكەڵ بكە لەگەڵ ئەو ئاوە گەرمەی كە ئامادەت كردووە.
2: پاشان دایبپۆشە تا جوان دەخوسێت، بۆ ماوەی دوو سەعات وازی لێ بێنە.
3: پاشان لە رێی پارچە قوماشێكی زۆر تەنك و پاكەوە بەباشتی برنجەكە بگوشە تا هەموو ئاوەكەی جیا دەبێتەوە.
4: پاشان بیكە دەفرێكی گەورەوە .دواتر سابوونە سروشتیە تواوەكە لەگەڵ ئەو زەیتەی كە ئامادەت كردووە بۆی زیاد بكە.
5:پاشان بیكە بوتڵێكی پلاستیكیەوە و پێش بەكارهێنانی بەجوانی بیهەژێنە.

ئەم شامپۆ سروشتیە یارمەتی بریقەداركردنەوەی قژ دەدات، بەكارهێنانی دووجار لە هەفتەیەكدا زۆر بەسوودە، باشتر وایە لە بەفرگردا هەڵبگیردرێت تا پێش بەكارهێنانی، چونكە هیچ ماددەی كیمیی تێدا نییە پلەی گەرمی بەرز كار لە پێكهاتەی شامپۆكە دەكات.



وشە - ئاوات ئازاد