دوو ڕاهێنان بۆ بەرزكردنەوەی ڕوومەتەكان

:: PM:03:00:26/04/2018 ‌
ڕوومەتێكی پڕ وا دەكات گەنجتر دەربكەویت و شلبوونەوەی ڕوومەتەكان یان خاوبونەوەی پێستی ڕوومەت هۆكارێكە بۆ دەركەوتنی نیشانەی پیری وادەكات بە تەمەنتر دەربكەویت، شێوازی ڕووخسار تێك دەدات، بەڵام بەم دوو ڕاهێنانە دەتوانن ڕوومەت پڕ و بەرز بكەنەوە و هەمیشە گەنج دەربكەون.

زۆرێك لە خانمان بۆ بەرزكردنەوەی ڕوومەت و توند كردنەوەی بیر لە چەندان ڕێی دەستكرد و نەشتەرگەری دەكەنەوە، بەڵام بەرزكردنەوە بە شێوەی دەستكرد بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دەمێنێتەوە جگە لەو زیانانەی كە بەتەندروستی پێست و لەش دەگەیەنێت، ئەگەر ڕاهێنانی سروشتی بكەن بۆ هەمیشە ڕوومەتەكانتان پڕ و بەرز دەمێنێتەوە، لە خوارەوە دوو ڕاهێنانتان پێ ئاشنا دەكەین، بۆ بەرزكردنەوەی ڕوومەتەكانتان.

یەكەم: بەدەنگی بەرز بلێ‌" ئۆ"، لەكاتی دانیشتندا ئەم راهێنانە بكە بۆ بەرزكردنەوە و تووندكردنەوەی ماسولكەكانی ڕوومەت و رزگاربوون لەخەتی تەمەن یان خاوبوونەوەی ماسولكەكان. چۆن ئەم راهێنانە ئەنجام دەدرێت:
* شێوەی دەمت بكە بە دەربڕینی پیتی ئۆ دواتر بەلێوەكانت دانی سەرەوە و خوارەوەت دابپۆشە.
*پاشان بە پەنجەكانت روومەتەكانت بەرزبكەوە .
* زەردەخەنە بكە لەو كاتەدا بێ‌ ئەوەی پەنجەكانت بجوڵێنیت. بۆ ماوەی 3 بۆ 5 چركە بەردەوام بە دواتر دووبارە شیوەی دەم بكە بە دەربڕینی پیتی ئۆ.
*لەدوای دوو چركە دووبارە زەردەخەن بكە و دیسان هەمان جوڵە دووبارە بكەوە بۆ ماوەی 12 بۆ 15 چركە.

دووەم:زەردەخەنە و هەناسە دانەوە، ئەم راهێنانە دیاریكراوە كە یارمەتی درێژكردنەوەی ماسوولكەكانی ڕوومەت دەدات و توندی دەكاتەوە. چۆنیەتی ئەنجامدانی:
*زەردەخەنەیەكی گەورە بكە تا ئەو ئاستەی كە دەتوانیت .
* پێویستە ئەو زەردەخەنەیە رابگیردرێت بۆ ماوەی 10 چركە.
*پاشان روومەتەكانت خاو بكەوە و پڕی كە لە هەوا دواتر لێوەكانت بكە بەشێوەی ماسی.
*دیسانەوە بۆ ماوەی 10 چركە بەهەمانشێوە رایبگرە، بۆ ئەوەی ئەنجامێكی زیاتری هەبێت.
*لە كۆتایدا ماسوولكەكانی ڕوومەتت خاو بكەوە بۆ چەند چركەیەك و دواتر هەموو ڕاهێنانەكە دووبارە بكەوە بۆ نزیكەی دوو خولەك بەردەوام بە.



وشە - ئاوات ئازاد