شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێر و مۆبایلی ناوازه، هه‌روه‌ها بۆ كۆتاكانی مانگی نیسان نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه زۆر به تایبه‌تمه‌ندی به‌هێز و دیزاینێكی ناوازه دروستی كردووه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای شاومی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای شاومی چینی بۆ كۆتاكانی مانگی نیسان یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی دروست كرد به‌ناوی "Xiaomi Mi 6X" ه‌وه و خستییه بازاڕه‌كانه‌وه، شاومی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی به شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كردووه و هێز و خێرایییه‌كی زۆری هه‌یه كه بووه‌ته جێی ركابه‌ری مۆبایله‌كانی تر له دنیادا.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی شاومی پاترییه‌كی 3010 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 660، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 18 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 24 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 5.99 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2160 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 450 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.