یه‌كێك له خواردنه‌وه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ كه رۆژانه خه‌ڵكی به برێكی زۆر ده‌یخۆنه‌وه خواردنه‌وه‌ی چایه، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه رۆژانه هیچ نه‌بێت سێ كووپ چا بخۆینه‌وه چونكه چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
today" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی سێ كووپ چا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین تاقیكردنه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام دراوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ی سێ كووپ جا به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه چه‌ندان كاریگه‌ری به‌سوودی ده‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته و ناهێڵێت جه‌سته تووشی هیچ نه‌خۆشییه‌ك ببێت، پزیشكان ئه‌وه‌شیان روون كردووه‌ته‌وه كه نابێت ئه‌و چایه‌ی ده‌یخۆیه‌وه بڕێكی زۆر شه‌كری تێدابێت، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی تووشبوونت به نه‌خۆشیی شه‌كره، بۆیه خواردنه‌وه‌ی چا به تاڵی سوودی زیاتره، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی خواردنه‌وه‌ی سێ كووپ چا ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه:
یه‌كه‌م – جه‌سته له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌پارێزێت: یه‌كێك له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی چا ئه‌وه‌ی كه سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات و له نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌تپاریزێت، وه‌ك نه‌خۆشی "شێرپه‌نجه، هه‌وكردن و نه‌خۆشییه‌كانی مێشك" ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی چا ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی دژه ئۆكسانی به‌هێز كه به بێتاكارۆتین ناسراوه كه كاریگه‌ری ماده ژه‌هراوییه‌كانی ناو جه‌سته لاواز ده‌كات و له‌ناویان ده‌بات.
دووه‌م – دڵ به سه‌لامه‌تی ده‌هێڵێته‌وه: یه‌كێكی تر له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی سێ كووپ چا به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه ئه‌وه‌یه كه لووله‌كانی دڵ فراوان ده‌كات و ناهێڵێت په‌ستان له‌ناویاندا دروست بێت و به‌هۆی په‌ستانی به‌رزه‌وه بته‌قن، هه‌روه‌ها ئاستی كۆلسترۆڵی خراپ له‌ناو جه‌سته‌دا كه‌م ده‌كاته‌وه كه زۆربه‌ی كاته‌كان ئه‌م به‌رزی كۆلسترۆڵه ده‌بێته هۆی تووشبوونی كه‌سه‌كه به جه‌ڵته‌ی دڵ، بۆیه چا رێگری ده‌كات له تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه.