ڕێی نێوان هەولێر و دهۆك دادەخرێت

:: PM:04:37:26/04/2018 ‌
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات بەهۆی قیرتاوكردنی ڕێیەكی سەرەكی كە بە ڕێی "گۆپال" ناسراوە پێویستە شوفێرا بۆ ماوەیی چوار ڕۆژ ڕێگایەكی تر بەكاربێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی نیسان/ ئەپریل، ڕائید فازڵ حاجی حسێن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئاگاداری شوفێرانی دەكەینەوە كە بەهۆی قیرتاوكردنی ئەو رێیەی لە چوارڕیانی كەمپی دارەشەكرانەوە دەست پێ دەكات تا سەر پردی گۆپال بۆماوەی چوار رۆژ بە تەواوی دادەخریت.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، داخستنەكە لە دیوی شاری دهۆكیشەوە لەشارەدێی رۆڤیاوە بۆسەر پردەكە دادەخرێت و ئەو ڕۆژانەی كە رێگایەكەش دادەخرێت بریتیین لە رۆژانی 29 و 30 ئەم مانگە و هەروەها یەك و دووی مانگی داهاتوو.

ڕوونیشی كردەوە كە لە رۆژی سێی مانگ كە دەكاتە پێنجشەم رێگاكە دەكرێتەوە بەرووی شوفێران.

ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرای كرد، لەبەر ئەوەی ئەو رێیە تاكە رێیە لەناوچەكە و هیچ رێگایەكی تر نییە، بۆیە داوا لەشوفێران دەكەین وەك  بۆ ئەو چەند رۆژە رێگای خەبات بەكاربێنن.

ڕێگەی هەولێر دهۆك ماوەی چەند ساڵێكە لەچەند شوێنێكی تووشی شكانی زۆر بووە، بۆیە پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە و لەماوەی ڕابردوویش چەند ڕووداوێكی هاتوچۆ لەو شوێنە ڕوویداوە.




وشە - رامیار جەواد