خانمه پێشكه‌شكاری كورد "شارا ئیبراهیم"، له نوێترین پۆستیدا وێنه‌یه‌كی بۆ یه‌كه‌م جار به ستایلێكى جیاوازه‌وه بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسامن به جوانییه‌كه‌ی و ستایلی مكیاژه‌كه‌ی.
شارا به‌ستایلێكی جیاوازه‌وه ده‌ركه‌وتووه له وێنه‌كه‌دا و زۆرێك له فۆڵۆوه‌ره‌كانی سه‌رسامی خۆیان بۆ ئه‌م وێنه‌یه‌یی ده‌ربڕیووه و هه‌ندێكیان بۆیان نووسیوه "تۆ جوانترینى ناو خانمانی ڕاگه‌یاندنكارانی كوردستانی". به شێكى تریان ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێ گرتووه ماوه‌یه‌كه به مكیاژێكی زۆره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ستایله جوان نییه.
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی نووسیویه‌تی: " ھیچ كات به‌ھه‌موو شتێك قایل مه‌به"، ئه‌مه‌یش كۆمه‌ڵێك پرسیاری دروست كردووه له‌لای هه‌وادارانییه‌وه.
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و زۆرترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی به‌جلی كوردییه‌وه‌یه و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی نازناوی ده‌ركردووه، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره به‌م ستایله ده‌ربكه‌وێت.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ریی دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه.