ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى نیسان، بڕیاره له درێژه‌ى چالاكییه هونه‌رییه‌كان دوو خانمه شێوه‌كارى ناسراوى كوردى دوو پارچه‌ى جیاوازى كوردستان پێشانگایه‌كى شێوه‌كارى ده‌كه‌نه‌وه له وو‌ڵاتى سوید و به‌رهه‌مه‌كانیان تێدا نمایش ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌ویه خانمه شێوه‌كارى به‌شداربوو "ئاشنا ده‌وڵه‌ت" به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینى شان به‌شانى خانمه شێوه‌كارى كوردى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان "چنور فتوحى" به‌یه‌كه‌وه پێشانگایه‌كى شێوه‌كارى ده‌كه‌ینه‌وه له شارى ستۆكهۆڵم له وو‌ڵاتى سوید له ژێر ناوى (ڕه‌نگه ئازاده‌كان)، به‌رهه‌مه‌كانمان نمایش ده‌كه‌ین، هه‌ریه‌كه و چه‌ندین به‌رهه‌م له بواره‌كانى وێنه‌كێشان و تابلۆ نمایش ده‌كه‌ین.
ئامانجمان له‌و پێشانگایه خسته‌ڕووى هونه‌ر و كولتوورى كوردى نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌مان و ناساندنى بهدنیایه وه‌ك دوو خانمه هونه‌رمه‌ندى كورد له‌هه‌نده‌ران، ئه‌و پێشانگایه له وو‌ڵاتى سوید بڕیاره تاوه‌كو مێووى دووى ئایار به‌رده‌وام ده‌بێت.
شایه‌نى باسه هه‌ردوو خانمه شێوه‌كار دانیشتووى هه‌نده‌رانن و خاوه‌ن چه‌ندین پێشانگاى تایبه‌ت و هاوبه‌شى شێوه‌كارین له ووڵاتان و به‌رهه‌مه شێوهكارییهكانیان نمایش ده‌كه‌ن شان به‌شانى هونه‌رمه‌ندانى كورد و بیانى له ووڵاتانى جیاواز، ئاشنا له دایكبووى باشوورى كوردستانه و چنور له‌دایكبووى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه.
شاخه‌وان شێخانى