كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان راگەیەنرا

:: AM:11:41:28/04/2018 ‌

كاتی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە راگەیەنرا و تا هەفتەیەكی تر سەرجەم مامۆستایان مووچەی مانگی شوباتیان وەردەگرن.

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ئاشكرای كرد، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی دووی ئامادە كردووە و بڕیارە وەزارەتی دارایی ئەم هەفتەیە خشتەی نوێی مووچە ئاشكرا بكات. ئەو گوتی تا پێنجی ئایار مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بۆ "وشە" گوتی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بەڵێنی خۆیەتی كە هەر 30 رۆژ جارێك مووچە دابەش بكات و ئێستە مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران تەواو بووە و هەموو پەروەردەكانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە لیستی مووچەی مانگی دوویان ئامادە كردووە، بۆ ئەوەی دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت.

زیاتر  گوتی، وەزارەتی داراییش ئامادەكاری تەواوی كردووە بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران بكەن و بڕیارە لەم هەفتەیە خشتەی نوێی مووچە رابگەیەنن تا پێنجی مانگی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی رابردوودا دەستكاری پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی كرد و بڕیاری دا هەموو 30 رۆژ جارێك مووچە دابەش بكات.

هەولێر/بڵند ئیبراهیم




وشە - سلێمان تاشان