پێگه‌ی "
فه‌رفیش" راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ناوی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی دنیای هێناوه كه به‌بێ ئه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی خوێندن ته‌واو بكه‌ن، ده‌رفه‌تیان بۆ ره‌خسا و دواتر بوونه ئه‌ستێره‌ی ناوداری دنیا. ناوه‌كان زۆرن، به‌ڵام "وشه" ئه‌م ناوانه‌ی وه‌ك نموونه خستوونه‌ته به‌رچاو.
جنێڤه‌ر لۆرانس كه خاتوونه ئه‌ستێره‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكایییه و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ئۆسكاره، له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه وازی له خوێندنی قوتابخانه هێناوه، له ده‌رفه‌تێكدا بووه ئه‌كته‌رێكی چالاكی هۆڵیوود.
ئه‌كته‌ری كه‌نه‌دی ریان جۆسلینگ كه ئێسته ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌ناوبانگی هۆڵیووده، له قۆناغی ئاماده‌ییدا وازی له خوێندن هێناوه كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 17 ساڵی بووه، هه‌ر له‌وكاته به‌شداریی له زنجیره‌درامای all new mickey mouse clup كردووه تا گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی به‌رزی هونه‌ری.
نیكۆل كیدمان كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی ئوسترالییه. ته‌مه‌نی 16 ساڵ بووه كه وازی له خوێندنی ئاماده‌یی هێناوه و دواتر بووه ئه‌ستێره‌یه‌كی جیهانی.
تۆم كرووز كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری جیهانییه و خاوه‌نی ده‌یان فیلمی ئه‌كشنه، ئه‌ویش له قۆناغی ئاماده‌ییدا وازی له خوێندن هێناوه و رووی له دنیای نواندن و سینه‌ما كردووه.
جۆنی دیبیش به‌هه‌مانشێوه له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا وازی له خوێندن هێناوه، له سه‌ره‌تادا وه‌ك گۆرانیبێژی بواری رۆك كاری كردووه، دواتر له بواری نواندن به‌هره‌كه‌ی پێ گه‌یاند و بووه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری هۆڵیوود.
دانیاڵ رادكلیف كه به پاڵه‌وانی زنجیره رۆمانی "هاری پۆته‌ر" ده‌ناسرێته‌وه، به‌هه‌مانشێوه له قۆناغی ئاماده‌ییدا وازی له خوێندن هێناوه و دواتر بووه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری سینه‌مایی.
لیۆناردۆ دیكابریۆ كه به پاڵه‌وانی تایتانیك ده‌ناسرێته‌وه و خاوه‌نی چه‌ندانی خه‌ڵاتی ئۆسكاره، منداڵ بووه كه وازی له خوێندنی قوتابخانه هێناوه، دواتر چووه‌ته سه‌نته‌رێكی ناوخۆیی و له بواری نواندندا خوێندوویه‌تی.