دانانی باده‌م له نێو ئاو له ئێواره‌وه تا به‌یانی، دواتر خواردنی چی له جه‌سته ده‌كات و چ سودێكتان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، له كاتێكدا باده‌م به یه‌كێك له چه‌ره‌زاته پڕ له ڤیتامین و كانزاكان داده‌نرێ، سوودی سه‌رسوڕهێنه‌ر به جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
باده‌م ده‌وڵه‌مه‌نده به مه‌گنیسیۆم و زنك و كالیسیۆم، ڤیتامین E و ڕێژه‌یه‌كی زۆری ترشه چه‌وری ئۆمێگا3ی تێدایه، به خواردنی ڕژێنه‌كانی ناو جه‌سته چالاك ده‌بن و خۆراك له‌لایه‌ن ئه‌ندامه جیاوازه‌كانی جه‌سته‌وه ده‌مژرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیكه‌نه ناو ئاو و دواتر بیخۆنه‌وه ئه‌م سودانهتان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
يه‌كه‌م: وزه‌ی زۆر به جه‌سته ده‌دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری مه‌نگه‌نیز و ریبۆفلاڤین و مسی تێدایه، خواردنی باده‌م ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وزه له جه‌سته و هه‌ست به شه‌كه‌تی و ماندوویه‌تی ناكه‌ن و پڕ وزه و به‌هێز ده‌بن.
دووه‌م: دڵ و سوڕی خوێن به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه، ڕێژه‌یه‌كی باشی ترشه چه‌وری و چه‌ورییه ناتێربووهكان و پۆتاسیۆمی تێدایه، ئه‌مانه سوڕی خوێن به ته‌واوی چالاك ده‌كه‌ن و له كۆلیستڕۆڵی كۆبووه‌وه‌ی ناو بۆڕییه‌كانی خوێن ڕزگارمان ده‌كه‌ن و ڕێگری له تووشبوون به جۆره‌ها نه‌خۆشی دڵ و سوڕی خوێن ده‌كه‌ن، جیا له‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین E ی تێدایه، له هه‌وكردنیش دوورتان ده‌خاته‌وه و له تووشبون به جه‌ڵته‌ی مێشك و دڵیش به ته‌واوی ڕزگارتان ده‌كات.
سێیه‌م: مێشك ده‌پارێزێ، ئه‌و پێكهاته خۆراكییه گرنگانه‌ی له باده‌م دا هه‌یه، به تایبه‌تی كارنیتین و ریبۆفلاڤین، كۆئه‌ندامی ده‌مار به ته‌واوی چالاك و به‌هێز ده‌كه‌ن، له تێكچوونی مێشك و تووشبوون به زه‌هایمه‌ر دوورتان ده‌خه‌نه‌وه.
چواره‌م: ئێسك به‌هێز ده‌كات، ڕێژه‌یه‌كی زۆر فۆسفۆر و كانزا جۆراوجۆره‌كانی تێدایه، ئه‌مه به سه‌ختی ڕێگری له تووشبوون به داخورانی ئێسك و شكان ده‌كات.
پێنجه‌م: فشاری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه، بوونی پۆتاسیۆم له باده‌م وا ده‌كات، فشاری خوێن بخاته ژێر كۆنتڕۆڵ و كه‌می بكاته‌وه، جیا له‌وه‌یش ڕێژه‌یه‌كی كه‌می سۆدیۆمی تێدایه، ئه‌مه به ته‌واوی ئاستی فشاری خوێن ڕێك و باش ده‌كات.