ئاپێكی تر بۆ مۆبایلی ئایفۆن و سیستەمی ئای ئۆ ئێس لە بازاڕە ئەلیكترۆنی ئایفۆن "ئاپ ستۆری" خراوەتە ڕوو، كە زۆر بە ئاسانی نەخشەی ئەو شوێنانە دەخاتەڕوو كە سەردانی دەكەن و بە وردی و ئۆتۆماتیكی شوێنەكان تۆمار دەكات.
ئاپی "Esplorio"بە ئاسانترین و باشترین شێوە هەموو ئەو شوێنانەی لە گەشەكانت سەردانت كردوون بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی و خۆكارانە تۆماری دەكات و هەروەها وێنەی خۆكارانەی شوێنەكانیش لە ئینتەرنێت وەردەگرێ و تۆماری دەكات، لە كۆتاییدا هاوشێوەی گۆڤارێكی گەشتەكەت بۆ دروست دەكات.
ئەو ئاپە بە تەواویش شوێنە زۆر باوەكان و گرنگەكانی ئەو ناوچانەت پێشان دەدا و رێنماییت دەكات بۆ چۆنیەتی سەردانی كردنیان و وێنە و ئاراستەكانی گەیشتن بە شوێنە گەشتیاری و سەنجڕاكێشەكان بە خاوەنی ئایفۆنەكە دەڵێت.
ئەوەی جێی باسە ئەم جۆرە ئاپە هەموو ئەو تایبەتمەندیانە بەبێ ئینتەرنێت دەخاتە خزمەتی بەكارهێنەرانییەوە، هەروەها بە بێ بەرامبەریش هەموو خاوەنی ئایفۆنێك دەتوانێت داونلۆدی بكات.
سەرچاوە/ئەلعەرەبییە.