د.گه‌شه یاسین پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌رس و جگه‌ر بۆ یه‌كه‌م جار به وردی تیشك ده‌خاته سه‌ر نه‌خۆشی (هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ری) و جۆره‌كانی و هه‌نگاوه‌كانی چۆنێتی خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره كه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتییان له‌سه‌رانسه‌ری دنیا به‌هۆیه‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
یه‌كه‌م/ نه‌خۆشی هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ری چییه و جۆره‌كانی چیین؟
د. گه‌شه گوتی، جگه‌ر وه‌ك هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی تری له‌ش تووشی هه‌وكردن ده‌بێت، چونكه هه‌موو كۆئه‌ندامێكی له‌ش وه‌ك كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌و كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆ و ئه‌وانی تریش تووشی هه‌وكردن ده‌بن، جگه‌ریش به هه‌مان شێوه تووشی هه‌وكردن ده‌بێت و یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ش ڤایرۆسه.
ڤایرۆسی نه‌خۆشی هه‌وكردنی جگه‌ر به پیته ئینگلیزییه‌كان ناونراون وه‌ك جۆره‌كانی ( ئه‌ی /بی / سی/ دی/ ئی) و چه‌ند جۆرێكی تر‌ى و ئه‌و جۆره‌ی زۆر باوه بریتیه له‌جۆره‌كانی (ئه‌ی /بی / سی).
جۆری (ئه‌ی) ئه‌م نه‌خۆشیه هه‌وكردنێكی كتوپڕه، واته نه‌خۆشه‌كه تووشی ده‌بێت و پاش ماوه‌یه‌ك چاك ده‌بێته‌وه له‌به‌رئه‌وه ئه‌م جۆره نه‌خۆشیه ده‌رمانی پێویستی ناوێت، چونكه نه‌خۆشه‌كه خۆی چاك ده‌بێته‌وه ته‌نیا چاودێری نه‌خۆشه‌كه ده‌كرێت و ده‌رمانی یارمه‌تیده‌ری ده‌درێتێ و ئه‌گه‌ر ڕشایه‌وه ده‌رمانی ڕشانه‌وه‌ی ده‌ده‌رێتێ و ئه‌گه‌ر ڕشانه‌وه‌كه‌ی زۆربوو ئه‌وا موغه‌زی ده‌درێتێ، به‌س ده‌رمانی تایبه‌تی بۆ ئه‌و جۆره هه‌وكردنه نادرێت به‌نه‌خۆشه‌كه و نه‌خۆشه‌كه خۆی چاك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام جۆری (بی و سی) هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی ئه‌م دوو جۆره ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی درێژخایه‌ن واتا بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ نه‌خۆشه‌كه هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بێت و ئه‌وه‌ی خراپه له‌م جۆره نه‌خۆشیه ئه‌وه‌یه نه‌خۆشه‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه و ڤایرۆسه‌كه هه‌وكردن له‌جگه‌ریدا دروست ده‌كات، به‌ڵام نه‌خۆشه‌كه هیچ نیشانه‌یه‌كی نیه و نیشانه‌كانی ده‌رناكه‌وێت له‌به‌رئه‌وه ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت و مه‌ترسیدار ده‌بێت ".
دووه‌م/ چۆن نه‌خشی ڤایرۆسی جگه‌ری ده‌گوازرێته‌وه؟
د. گه‌شه له‌و باره‌یه‌وه گوتی، دیاره ئه‌م نه‌خۆشیانه هه‌ریه‌كه‌یان له‌ڕێگه‌یه‌كه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆ نموونه جۆری (ئه‌ی) له‌ڕێی خواردنی پیسبوو به‌م ڤایرۆسه بڵاو ده‌بێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه گرنگترین ڕێنوێنى بۆ خۆپاراستن له‌جۆری (ئه‌ی) هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی بایه‌خدانه به پاكوخاوێنی وه‌ك شتنی ده‌سته‌كان و پاك ئاماده‌كردنی خواردن و شتنه‌وه‌ی سه‌وزه و میوه به‌جوانی ئه‌وانه هۆكاری سه‌ره‌كی خۆپاراستنن.
جۆری (بی و سی) ئه‌م دوو جۆره له‌ڕێگه‌ی خوێن و سێكسه‌وه ده‌گوزارێته‌وه و ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێك پێویستی به‌گواستنه‌وه‌ی خوێن بێت و خوێنێكی پیسبووی به‌و ڤایرۆسه بۆ بگوزارێته‌وه و خوێنه‌كه پشكنینی پێویستی بۆ نه‌كرابێت ئه‌وا ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه یان به‌كارهێنانه‌وه‌ی ده‌رزی پیسبوو به ڤایرۆسه‌كه و هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی گوێزان و فڵچه‌ی ده‌م و ددانی كه‌سێكی تر و به‌كارهێنانی ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌ڕێی ده‌رزییه‌وه هۆكارن بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و هه‌روه‌ها پیاوێك كه‌هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بێت ئه‌گه‌ری زۆره هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بێت و به‌پێچه‌وانه‌وه و ئه‌وانه ڕێگاكانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ن ".
بۆخۆپاراستن له‌جۆری ( بی و سی) دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌ڕێگاكانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و هه‌ندێكیان پێوه‌ندی به نه‌خۆشه‌وه هه‌یه و هه‌ندێكشیان پێوه‌ندی به‌ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندورستییه‌وه هه‌یه و لایه‌نی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌كاندا چه‌ند ڕێوشوێنێكی گرتۆته‌به‌ر له‌وانه هیچ خوێنێك نادرێت به هاووڵاتیی پێش ئه‌وه‌ی پشكنینی ڤایرۆسی جۆری (بی و سی) بۆ نه‌كرابێت له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه تاڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌توانێت گواستنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
یه‌كێكی تر له‌و ڕێگایانه‌ی كه لایه‌نی ته‌ندروستی گرتویه‌تیه‌به‌ر ئه‌وه‌یه هه‌موو كه‌سێك كه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كات یا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام ده‌درێت یان ئازارى ددانی بۆ ده‌كرێت پێویسته پێشوه‌خت پشكنینی ڤایرۆسی (بی و سی) بۆ بكرێت ، ئه‌وه دوو كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه نه‌خۆشه‌كه نیشانه‌كانی هه‌وكردنی جگه‌ری تێدا ده‌رناكه‌وێت و ته‌ندروستی له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت كۆمه‌لێك نه‌خۆشی تر بدۆزرێته‌وه بۆنمونه هه‌ڵگربن بۆ ڤایرۆسه‌كه و دووه‌م ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێك هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه بێت كاتێك نه‌شته‌رگه‌ی بۆ ده‌كرێت یا پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام ده‌دات ، ئه‌وا ئه‌وان ده‌توانن رێوشوێنی ته‌واو بگرنه‌به‌ر بۆ خۆپاراستن له‌نه‌خۆشیه‌كه .
هه‌ر سه‌باره‌ت به ڕێوشوێنه‌كانی خۆپاراستن له‌هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی كه پێوه‌ندی به‌لایه‌نی ته‌ندروستییه‌وه هه‌بێت، بریتییه له قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانه‌وه‌ی گوێزان له‌سه‌رتاشخانه‌كان و له‌شوێنه گشتیه‌كان بۆ چه‌ند جارێك یان به‌كارهێنانه‌وه‌ی ده‌رزی له‌و شوێنانه‌ی تاتۆی تێدا ده‌كرێت به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رزییه پاكژ ده‌كرێت.
بۆ جۆری (بی) ڤاكسین هه‌یه و ده‌بێت هه‌موو منداڵێكی تازه له‌دایك بوو كوتانی جۆری (بی) بۆ بكرێت بۆئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌دایكیه‌وه یا كه‌سێكی دتره‌وه یا له داهاتوودا به‌هه‌ر هۆكارێكی تر بۆ منداڵ نه‌گوازرێته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌شی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن دووباره ئه‌گه‌ر لایه‌كیان هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌بن ئه‌وا ئه‌و ڤاكسینه‌یان پێده‌درێت و ئه‌وه‌ش ڕێگایه‌كه له‌ڕێگاكانی خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشیه ".