جۆرجینا رۆدریگیزی خۆشەویستی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گۆمەكەی شڵەقاند و نزیكبوونەوەی وادەی هاوسەرگیری نێوانیان راگەیاند.
جۆرجینا كە دایكی بچووكترین منداڵی رۆناڵدۆیە ئەلانا مارتینا، لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) وێنەیەكی خۆی رۆناڵدۆی بڵاو كردەوە كە تێیدا بە ئەڵقەی هاوسەرگیری دەركەوتووە.
لای خۆیەوە رۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد ئەم ئەڵقەیە دەزگیراندارییە و ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ كە لە چوونە نێو پڕۆسەی هاورسەرگیرییەوە نزیك بوونەتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە رۆناڵدۆ ئامادەكاری دەكات بۆ یارییە زەحمەتەكەیان لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەرامبەر یانەی بایرن مینشنی ئەڵمانی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپا كە بڕیارە سبەی سێشەم لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بێتە ئەنجامدان.