فیلمی TOREN كه له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وزاد شێخانی ده‌رهێنه‌ری كورده، گه‌یشته هۆڵیوود و له‌گه‌ڵ فیلمه جیهانییه‌كانی تردا ده‌چێته ناو پێشبڕكێوه.
له فێستیڤاڵی هۆڵیوودی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فیلمه جیهانییه‌كان HIMPFF، فیلمێكی نه‌وزاد شێخانی ده‌رهێنه‌ری كورد وه‌رگیراوه، هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن بۆ قۆناغی پێش كۆتا و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بۆ ته‌واوی سینه‌ما و هونه‌ری كوردی بووه‌ته جێی شانازی.
نه‌وزاد شێخانی له‌باره‌ی فیلمی تۆرن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چه‌ندان ئه‌كته‌ری بیانی به‌شدارییان له‌م فیلمه كردووه كه له وڵاتانی جۆرجیا، ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا، سووریا، مه‌غریب و عێراقه‌وه هاتوون.
چیرۆكی فیلمی TOREN باس له‌و میله‌تانه ده‌كات كه هه‌وڵی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن، تووشی جه‌نگ، چه‌وسانه‌وه، ئازار و مه‌ینه‌تی بوونه‌ته‌وه، ئاواره‌ی وڵاتانی دیكه بوون.
ئه‌و فیلمه باس له‌خۆشه‌ویستی و ئاشتی ده‌كات، خۆشه‌ویستی و ئاشتی له نێوان گه‌لان ده‌چه‌سپێنێ، فه‌لسه‌فه‌ی پێكدادانی پێشكه‌وتن و ئاینه‌كانه.
ئه‌و فیلمه ساڵی 2018 به‌رهه‌م هاتووه و بۆ سه‌ر زمانی سووری هاتووه‌ته وه‌رگێڕان و یه‌كێكه له باشترین فیلمه سوورییه‌كان، دواتر و بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی هاتووه‌ته وه‌رگێڕان، به‌شداری له قۆناغی 32ی فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی