ڤیدیۆ.. سەرجەم گۆڵەكانی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر تایلاند

:: AM:09:13:12/10/2016 ‌

ئێوارەی دوێنێ سێشەم هەڵبژاردەی عێراق لە چوارەم یاریی خۆیدا لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2018ی رووسیا، توانی بە ئەنجامێكی گەورە و بە 4 گۆڵی بێ وەڵام شكست بە هەڵبژاردەی تایلاند بێنێ.

ئەم سەركەوتنە تاڕادەیەك هیوای هەڵبژاردەی عێراقی گەڕاندەوە بۆ گەیشتن بە مۆندیالی رووسیا دوای ئەوەی لە سێ یاریی رابردوویدا بەرامبەر هەڵبژاردەكانی ئوستڕالیا و سعوودیە و ژاپۆن دۆڕاندبوو.

هەرچوار گۆڵەكەی هەڵبژاردەی عێراق لەلایەن هێرشبەر موهەنەد عەبدولڕەحیم لە خولەكانی 7، 24، 87 و 90 هاتنە تۆماركردن.
دوای ئەم سەركەوتنە هەڵبژاردەی عێراق كۆی خاڵەكانی كردە 3 خاڵ و هەر لە ریزبەندی پێنجەم و پێش كۆتای كۆمەڵەی دووەم مایەوە، هەڵبژاردەی سعوودیەش 10 خاڵی هەیە و ئوستڕالیا و ژاپۆنیش بە 8 و 7 خاڵ لە ریزبەندی دووەم و سێیەمی كۆمەڵەكە دێن، هەڵبژاردەی ئیماڕاتیش بە 6 خاڵ لە ریزبەندی چوارەم دێت و تایلاندیش بەبێ خاڵ لە ریزی كۆتا و شەشەم دێت.



وشە/ ئامانج


وشە - باز ئه‌حمه‌د