یه‌كێك له ناوازه‌ترین ئۆتۆمبێله‌كانی تۆیۆتا ئۆتۆمبێلی ئه‌ڤه‌لۆنه، كه كۆمپانیاكه بۆ ساڵی 2018 به نوێترین دیزاین و به‌هێزترین بزوێنه‌ر دروستی كردووه و خستوویه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای تۆیۆتا ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای تۆیۆتا له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Avalon" ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد و خستیه بازاڕه‌كانی دنیاوه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه، كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیاران و هه‌وادارانی ئۆتۆمبێلی ئه‌ڤه‌لۆن.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 268 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیترییه و هه‌شت پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن حه‌وت گێڕه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 33 هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.