شاره‌دێی "زه‌هرا" له نزیك شاری حه‌له‌ب كه دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌مووی شیعه‌ن، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیاوه بۆردومان كرا و ئێرانیش نیگه‌رانه.
شه‌وی ڕابردوو له باشووری شاری حه‌له‌ب (دووه‌م گه‌وره شاری سووریا)، به مه‌به‌ستی به ئامانجگرتنی چه‌كدارانی داعش، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ڕووسیا بۆردومانی شاره‌دێی "زه‌هرا" ده‌كه‌ن كه هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه‌ن، له ئه‌نجامدا زیانی گیانی و مادی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ڕووسیا هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌كردووه، ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێن: ئه‌وه هێرشی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته بووه.
لای خۆیانه‌وه، چه‌كدارانی سوپای سووریای ئازاد (ئۆپۆزیسیۆن) ئه‌وه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه كه پێوه‌ندییان به‌و بۆدومانه‌وه هه‌بێت و له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیشدا ئاشكرای ده‌كه‌ن كه بۆردومانه‌كه فڕۆكه‌ی جه‌نگی كراوه.
لای خۆیه‌وه، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ ئاماری قوربانیی ئه‌و هێرشه ده‌خاته ڕوو كه چوار كه‌س كوژراون و یه‌كێكیان ئافره‌ت بووه و هه‌موویان شیعه‌ن، ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته ڕوو كه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیاوه به هه‌ڵه ئه‌نجام دراوه.
به‌پێی سه‌رچاوه عه‌ره‌بییه‌كان، كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و بۆردومانه نیگه‌رانیی ده‌ربڕیوه و ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه پێویسته فڕۆكه‌وانه‌كانی ڕووسیا ئاگه‌دارتر بن له كاتی بۆردومانه‌كانیان. سه‌رچاوه‌یه‌كیش له سوپای سووریای ئازاد پێی وایه كه به مه‌به‌ست ئه‌و كاره ئه‌نجام دراوه.
شاره‌دێی زه‌هرا، به چه‌كدارانی ڕژێمی سووریا ته‌ندراوه، تاوه‌كوو هیچ هێزێك نزیكی نه‌بێته‌وه و تا ئێسته جگه له‌و بۆردومانه ڕووسیه، زیانی پێ نه‌گه‌یشتووه جگه له‌و گه‌مارۆیه‌ی كه كرابووه سه‌ری به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و چه‌كدارانه كه له‌لایه‌ن "حزبوڵلای لبنانی" مه‌شقیان وه‌رگرتووه، گه‌مارۆكه‌یان شكاندووه.
حه‌له‌ب گه‌وره‌ترین شاری سووریا و پایته‌ختی دووه‌مییه‌تی، ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه و دانیشتووانی به‌پێی دوا ئامار، زیاتر له پێنج ملیۆن كه‌س ده‌بێ. شارێكی مێژوویی، بازرگانی و پیشه‌سازییه. له ساڵی 2012 یه‌كه‌م شه‌ڕ له‌و شاره دژی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د ده‌ستی پێ كرد و ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه گه‌مارۆ دراوه، به‌شێكی شاره‌كه به‌ده‌ستی چه‌كداره ئیسلامییه‌كانه‌وه‌یه و به‌شی ڕۆژئاواشی به‌ده‌ست ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوه‌یه، له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا، زۆرینه‌ی باڵه‌خانه‌كانی شاره‌كه خاپوور كراون و به‌هۆی گه‌مارۆكه‌وه، برسێتی و چه‌ندان نه‌خۆشی تێیدا بڵاو بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان: شه‌رق ئه‌وسه‌ت، سكای نیوز، ئه‌لعه‌ره‌بییه.