زانیاری لەبارەی ئایفۆن هەشت بڵاو کرایەوە

:: PM:04:24:01/10/2016 ‌

پێگەی Business Insider بڵاوی کردەوە، فەرمانبەری کۆمپانیای ئەپڵ بۆ رۆژنامەنوسان زانیاری هێناوە و دەڵێت، کارکردن لە ئایفۆنی هەشت پێشبینی کراوە و ساڵی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە.

دەڵێت ئایفۆنە نوێیەکە دیزاینێکی نوێی بۆ کراوە چوارچێوەی نیە و هەمووی شاشەیە.

رۆژنامەنوسان بەدوداچونیان کردوە بۆ زانیاری زیاتر بەڵام هیچیان دەست نەکەوتووە، یەکێک لە فەرمانبەرەکان پەیوەندی باشی لەگەڵ سەرچاوەکەو هەیە لە کۆمپانیای سیسکۆ کە لقی کۆمپانیای ئەپڵە لە ئیسرائیل کار دەکەن لەسەر دروستکردنی ئایفۆنە نوێیەکە.

بەپێی پێگەی MacRumors، ئەپڵ هاندی نوێی لە 2017 ەدا پێشنیار کردوە، هەمووی شوشەیە و هیچ چوارچێوەی نیە، کامێرا و بڵندگۆ لە شاشەکە پەیوەست کراوە.

مانگی رابردوو کۆمپانیا ئەپڵ ئایفۆن حەوت و حەوت پڵەسی لە بازاڕ بڵاو کردەوە، لە ئەلەمنیۆم و شوشە دروستکرابوو، دژە ئاو و تەپوتۆزە.

وشە/ ئار تی، رێبین محەمەد


وشە - ڕێبین محه‌مه‌د