له نوێترین تایبه‌تمه‌ندیدا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام به‌كارهێنه‌رانی ئاگادار ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك سكرینشۆتی وێنه یان پڕۆفایله‌كانیان بگرێت.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نوێی زیاد كردووه ئه‌ویش بریتیه له ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ به‌كارهێنه‌ر ئه‌گه‌ر یه‌كێك سكرینشۆتی وێنه یان پڕۆفایله‌كه‌ی بكات له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیه‌كی زۆری له لایه‌ن هه‌وادارانی لێكه‌وتۆته‌وه به‌وه‌ی ئاشكرایان ده‌كات له كاتی وێنه‌گرتنی هه‌ر كه‌سێك.
ستۆری ناو ئینستاگرام زۆر لە سناپچاتەوە نزیکە و بۆماوەی 24 سەعات دەمێنێتەوە و بەکارھێنەر دەزانێت کێ بینیویەتی، ھەروەھا لەپێشوودا بەکارھێنەر نەیدەزانی ئەگەر یەکێک سكرینشۆتی کردبێت، بەڵام لەئێستادا بەئازادیی نا‌توانیت سکرین شۆت بکەیت.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئینستاگرام وه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی سناپچات وایه چونكه پێشتر سنابچات به‌هه‌مان شێوه‌یه ئاگاداری به‌كارهێنه‌رانی ده‌كرده‌وه له‌وه‌ی كه‌سێك سكرینشۆتی لاپڕهكهی بكردایه.
سه‌رچاوه: theverge