فه‌رمانده‌ی كرده‌وه‌گه‌لی دجله، بڕیار ده‌دا ته‌واوی ئاواره‌كانی دیاله له ماوه‌ی 60 رۆژدا بگه‌رێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان، ئه‌و بڕیاره‌ش نیگه‌رانی لێ دنه‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌مه‌ل عومران ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله، له‌سه‌ر لیستی ئاشتی كوردستانی، به "وشه"ی راگه‌یاند: "مزهه‌ر عه‌زاوی" فه‌رمانده‌ی كرده‌وه‌گه‌لی دجله، بڕیاری داوه له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا ده‌بێ ته‌واوی ئاواره‌كانی ناوچه جیاجیاكانی دیاله به ناوچه كوردستانییه‌كانیشه‌وه بگه‌رێنه‌وه زێدی خۆیان.
زیاتر گوتی: هۆكاری ده‌كردنی ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن ئه‌و فه‌رمانده‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سنووری دیاله‌وه، ئه‌و دۆسیه‌یه به پله‌ی یه‌كه‌م به‌وان سپێردراوه و بیانووشیان ئه‌وه‌یه كه دۆخی ته‌ناهی دیاله جێگیره.
ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله كه له لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌یه، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: فه‌رمانده‌ی كرده‌وه‌گه‌لی دجله به ئێمه‌یان گوتوه، سستی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌دی ده‌كرێ، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌مان داوه.
لای خۆشییه‌وه، ئه‌فراسیاب محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی تایبه‌ت به ئاواره‌كان له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێمه فشار ناخه‌ینه سه‌ر هیچ ئاواره‌یه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه، چونكه جێگه‌دابینكردن بۆ ئاواره، كارێكی مرۆییه.
ئه‌سما كه‌مبش ئه‌ندامی لیستی عێراقییه له ئه‌نجوومه‌ه‌نی پارێزگای دیاله، به "وشه" گوت: زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌دا تێپه‌ڕیوه‌ه و ئاواره‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانیش ناگه‌رێنه‌وه، چونكه ترسی میلشیا شیعه‌كانیان هه‌یه.
كه‌مبش راشی گه‌یاند: هۆكاری نیگه‌رانیی به‌شێكی زۆر له ئاواره‌كان، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه نایشارنه‌وه زۆرینه‌یان خانوو و ماڵیان له جێگه‌كانی پێشتریان هێشتا رووخاوه، بۆیه بڕیاره‌كه به فشار له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
به‌پێی ئاماری نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی گه‌رمیان، هێشتا 50 هه‌زار ئاواری سنووری پارێزگاكانی دیاله و سه‌لاحه‌دین له‌گه‌رمیان گیرساونه‌ته‌وه و نه‌ڕۆشتوونه‌ته‌وه زێدی خۆیان.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی