"موراد یڵدرم"ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی دراما توركییه‌كان و "ئیمان ئه‌لبانی" شاجوانی مه‌غریبی عه‌ره‌بی بۆ ساڵی 2006، بڕیاریاندا به‌ر له ساڵی نوێ‌دا بچنه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و وه‌ك ژن و مێر به‌شداری له جه‌ژنی سه‌ری ساڵ بكه‌ن.
یڵدرم به میدیاكانی توركیای راگه‌یاندووه رۆژی یه‌كشه‌ممه 25ی مانگی داهاتوو ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه له ئیسته‌نبۆل ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هاوكات ئه‌وه‌شی گوت ئاماداكارییه‌كانی هاوسه‌رگیرییه‌كه به‌رده‌وامه و ئاهه‌نگه‌كه له یه‌كێك له ئوتێله‌كانی ته‌قسیم به‌ڕێوه ده‌چێت و له توركیا و مه‌غریبی عه‌ره‌بی چه‌ندین ناودار به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه ده‌كه‌ن.
یڵدرم و ئه‌لبانی هه‌فته‌ی پێشوو له ئه‌ده‌نه نیشانیان كرد.
ئیمان ئه‌لبانی له ساڵى 1982 له مه‌غریب له‌دایكبووه، سه‌ره‌تا له بوارى ڕاگه‌یاند خوێندویه‌تى و پاشان روویكردۆته‌وه بوارى نواندن، ساڵى 2006 بۆته شاجوانى مه‌غریب هه‌مان ساڵ بۆته هه‌واڵى شاجوانى عه‌ره‌ب.
موراد یڵدرم له‌دایكبووى ساڵى 1979 شارى كۆنیایه به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكى سوریایه و یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانى توركیا له وڵاتانى عه‌ره‌ب دواى ده‌ركه‌وتنى له دراماى "عاصى" بووه خاوه‌نى ناوبانگێكى زۆر.
سه‌رچاوه: sabah