بەوێنە.. خەڵاتەكانی فێستیڤاڵەكەی هەولێر ڕادەگەیەنرێت

:: AM:09:42:03/05/2018 ‌
دوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە فێستیڤاڵێكی هونەری لە شاری هەولێر دەستی بەنمایشی بەرهەمەكانی كردووە، دوێنێ ئێوارە كۆتای هات و براوەكان خەڵات كران . 

ئەمڕۆ دوای راگەیاندنی ناوی خەڵاتكراوان بەڕێوەبەری هونەری شانۆی هەولێر و سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان هیوا سوعاد بە"وشە"ی راگەیاند: ئێوارەی دوێنێ  لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا سێیەمین فێستیڤاڵی هەولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما كۆتای هات بە بەشداری تیپ و گرووپە شانۆیییەكانی هەولێر و كەركووك و سلێمانی و ڕاپەرین و پیرەمەگروون و دەربەندیخان، دوای خوێندنەوەی وتاری كۆتایی فێستیڤاڵ لەلایەن هونەرمەند فەرهەنگ غەفوور، خەڵاتی باشترینەكان دیاری كران لەلایەن لیژنەی دادوەری ئەو فێستیڤاڵە. 

خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ بەخشرا بەخاتوونی شانۆكار سەرگوڵ حوسێن و خەڵاتی باشترین ئەكتەری كوڕ بەخشرا بەشانۆكار سدیق حوسێن، خەڵاتی باشترین دەرهێنان و نمایش بۆ شانۆیی بەخشرا بەشانۆیی "شەوێك لە دۆزەخ" لە دەرهێنانی سدیق حوسێن، خەڵاتی لیژنەی فێستیڤاڵ بەخشرا بەدەرهێنەر مەریوان عومەر و ئەكتەری شانۆكار ئەسەل ئەحمەد و ئاراز عەبدوڕەحمان . 

ئەوەشی گوت، ئەو فێستیڤاڵە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر بەهاوكاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان ساز كرا لە شاری هەولێر.

رۆژی یەكشەم 29/4 بە بەشداری كۆمەڵێك تیپ و گرووپی شانۆیی نمایشەكانی ئەو فێستیڤاڵە دەستی پێ كرد و تا 2/5 بەردەوام بوو. 

هەولێر/ شاخەوان شێخانی

















وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د