میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كات، هێزه شیعه‌كان و ئێران به به‌رده‌وامی هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر شیعه‌كان و هاوپه‌یمانی فه‌تح كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات زۆرینه‌ی كورسییه‌كان به‌ده‌ست بێنن و عامری ببێته سه‌رۆك وه‌زیران داوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، بۆیه له به‌رانبه‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌مه‌ریكا بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی خۆی بۆ ئه‌گه‌رێكی له‌مجۆره ئاماده بكات و ته‌واوی هێزه‌كانی له عێراق بۆ هه‌ولێر بگوازێته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه له پێگه‌ی
thehill بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا نووسراوه، سوپای ئه‌مه‌ریكا داوایان لێ كراوه له عێراق ون بن به‌ر له هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایار، ئه‌م هه‌نگاوه‌یش ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی چالاكییه وشكانییه‌كانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچانه‌ی كه له داعش پاك كراونه‌ته‌وه و به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه ترسی گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت. هاوكات ده‌بێته ڕێخۆشكه‌ر بۆ به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵاتی شیعه و ئێران له ناوچه‌كه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، عێراقییه شیعه‌كان ئامانجیان به‌رزكردنه‌وه‌ی هێزی شیعه و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق، شیعه كه دانیشتووانی 60%ی عێراق پێك دێنن و بڕوایان وایه ئێران داعشی له‌ناو بردووه نه‌ك ئه‌مه‌ریكا، ئێران كه وڵاتێكی شیعه مه‌زه‌وه، ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری به‌سه‌ر شیعه‌كانی وڵاتانی تری ئیسلامی هه‌یه له ته‌واوی دنیاداـ هه‌روه‌ها نایه‌وێت ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و ناوچه‌كه باڵاده‌ست بێ، چونكه ده‌بێته كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له عێراق و به‌دینه‌هێنانی ئامانجه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتی ئێران و حزبه شیعه‌كانی عێراق به هێز و په‌ستانێكی زۆره‌وه داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له عێراق كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێران هێزێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر حزبه شیعه‌كان به مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی توندوتیژی و ده‌ركردنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی عێراق به‌رانبه‌ر وه‌ده‌رنانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، نزیكه له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی 2009 بۆ ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی عێراق و پاشه‌كشه‌ی كرد بۆ ئه‌ودیو دیواره‌كانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ته‌كساس، له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه هه‌نگاوه‌كه‌ی ساڵی 2009 كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ سه‌ر توانا هه‌واڵگرییه‌كانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورد و عه‌ره‌بی سوننه زیانی به‌ركه‌وت، سه‌ره‌ڕای یارمه‌تییه‌كانیان بۆ هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق له شكاندنی گرووپی تیرۆرستی قاعیده.
ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2010ی عێراق كه شكستی هێنا به‌هۆی بوونی سه‌ربازه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، وای كرد ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا له عێراق لاواز بێت و هه‌ره‌س بێنێت و نزیك بێته‌وه له دروستكردنی گرووپی تیرۆریستی و دوژمنانی وه‌ك داعش، هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات به‌كارهێنانی وشه‌ی"شكان" بۆ داعش وشه‌یه‌كی ساده‌یه، چونكه داعش ته‌نیا ناوچه‌كانی له ده‌ست داوه نه‌ك هێزه‌كه‌ی.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ساڵی 2018 بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه له 12ی ئایار ئه‌نجام ده‌درێت له نێوان حزبه سیاسییه‌كان، له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا هیچ ڕۆڵێكی نه‌ماوه له عێراق، له هه‌مان كاتدا حزبه پاڵپشتیكه‌ره‌كانی له‌لایه‌ن ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، وه‌ك نموونه لیوا قاسم سوله‌یمانی سه‌ركرده‌ی هێزی حه‌ره‌سی وه‌ته‌نی كاریگه‌رییه‌كی زۆری بۆ سه‌ر عێراق و كوردستان هه‌یه.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه، ئه‌وا پێویستییه‌كی زۆری به یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كان و مه‌شقی سه‌ربازی و خه‌رجییه‌كانی سوپا بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق كه ئێسته له‌لایه‌ن ملیشیا چه‌كداره‌كانه‌وه دابین ده‌كرێت.
قاسم سوله‌یمانی كه سه‌ركرده‌ی هێزه میلیشیاكانی پاڵپشتیكه‌ر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له عێراق، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی عێراق هاوپه‌یمانییه‌كی سیاسی پێكهێناوه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ناوی هاوپه‌یمانی فه‌تح، ئه‌گه‌ر لیسته‌كه‌ی سه‌ركه‌وت و پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وا به دڵنیایییه‌وه داوا ده‌كات هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا عێراق به‌ته‌واوی جێ بهێڵن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانیش وه‌ربگرێت، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێت له دابینكردنی خه‌رجییه‌كانی بۆ به‌غدا، هه‌روه‌ها بیركردنه‌وه له جێهیشتنی به‌غدا و ڕۆیشتن بۆ هه‌ولێر هه‌نگاوی دواتریان ده‌بێت.
له كۆتای ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوایان لێ بكرێت بڕۆن به شێوه‌یه‌كی جوان یان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و توندوتیژی بێت، ئه‌وا نابێت به هه‌ر جۆرێك بێت عێراق جێ بهێڵن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه دوایین جار ڕۆیشتن هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر بۆ سه‌ر عێراق و وڵاتانی دنیا كرا به گشتی و بووه هۆی دروستكردنی گرووپه تیرۆرستییه‌كانی وه‌ك داعش، له ساڵی 2011 كورد و عه‌ره‌به سوننه‌كان داوایان له هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا كردووه كه بمێننه‌وه و ناوچه‌كان جێ نه‌هێڵن، ئێسته‌یش هه‌مان داوایان لێ ده‌كرێت كه ڕووبه‌ڕووی ئامانجه‌كانی به‌غدا و تاران ببنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه تایفه‌گه‌رییه‌كانی عێراق و سووریا و تاران هیچ ئامانجێكیان نییه بۆ هێشتنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سوننه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وان پێویستییه‌كان به هه‌ڕه‌شه‌كانی لایه‌نه‌كانی تره بۆ ئه‌وه‌ی به به‌هێزی و چه‌كداری و ده‌سه‌ڵاته‌وه بمێننه‌وه.