دوومهڵ بریتییە لە دروستبوونی هەوکردن کۆبونەوەی پاشماوەی هەوکردنەکە کە بەزۆری لە پێستدا ڕوو دەدات و شوێنەکەی لەسەر ڕووی پێست پەمەیی دەردەکەوێت و چینی ناوەوەش سووره، دەکرێت لە شوێنێکی ڕووی پێست لە جەستە دەربکەوێت و دەتوانرێت بە ئاسانی هەستی پێ بکرێت بە دەست ڵێدان، لە ناوەڕاستدا پڕە لە کێم کە ئەمیش بریتییە لە پاشماوەی بەکتریا و خڕۆکە سپییەکانی خوێن.
دهبێت ههمووان بزانن كه کاتێک چەورییە ڕژێنەکانی پێست یان ئارەقە ڕژێنەکانی پێست ڕێرەو یان جۆگەلەی دەردانیان دەگیرێت، دەبێتە هۆی پهستانێك بۆ سەر پێست و فراوانبوونی کونیلە وردەکانی پێست کە لێیەوه چەوری و ئارەق دەکرێنە دەرەوە، بەڵام کاتێ زۆر فراوان دەبن دەبێتە دەرگایەک بۆ دزەکردنی کەڕوو وە بەکتریاکانی ڕووی پێست بۆ ناو پێست و پاشان گەشەکردنیان، ئەمەیش دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەی کۆئەندامی بەرگری لە لەشدا و دروستبوونی هەوکردن لەو ناوچەیەدا بۆ لە ناوبردنی بەکتریاکان.
دواتر دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی رێژەیەکی زۆر لە کێم کە بریتییە لە پاشماوەی بەکتریا یان کەڕوو و خرۆکە سپییەکانی خوێن.
هەوڵ مەدە بە پهستان خستنەسەر بۆ خوارەوە یارى به دومەڵەکە نهکەی، چونکە لەوانەیە بەو پهستانه ڕووبچێتە خوارتر و ههوكردنهكه زیاد بکات.
هۆكارەكانی سەرهەڵدانی دوومەڵ:
یەكەم: گرنگی نەدان بە پاك و خاوێنی جەستە.
دووەم: ئارقەكردنەوەی زۆر و گیرانی كونیلەكانی پێست.
سێیەم: چارەسەر و دەرمانە دەوڵەمەندەكان بە ستیرۆنیدات.
چوارەم : لەبەركردنی جلی تەسك.
پێنجەم: هەستەوەری پێست و سوورهەڵگەڕانی.