خانمە پێشکەشکار و شانۆكارێكی لاوى عێراقی باسی ئەو دیارییانە دەکات کە بەدەستی دەگات له‌لایه‌ن به‌رپرسانى سیاسى عێراقىیه‌وه، ته‌نیا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ى وه‌ڵامیان بداته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت كه ته‌نیا پاره‌ى جوانكارییهكهی نزیكه‌ى سێ هه‌زار دۆلار (سێ ده‌فته‌ر دۆلاری)ى تێچووه.
له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "ئه‌لڕه‌شید"، دالیا ئاشکرای دەکات كه دیارى بۆ دێت بە نرخی 15 هەزار دۆلار و هیچ شتێک بەرامبەر ئەم دیاریانهیش نادات به‌و كه‌سانه ته‌نیا داواى ڕازیبوونى لێ ده‌كه‌ن.
دالیا نەعیم، خانمە پێشکەشکار و شانۆكارى دیاری عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێشتا كچه و هاوسەرگیری نەکردووە و ئۆتۆمبێڵەکەى نرخی 180 ملیون دینارە و بە پارەی خۆى ئۆتۆمبێڵهكهى کڕیووە.
دالیا، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەناوى كه‌سه سیاسییه‌كان بكات و سەرچاوەی پارەکانی ئاشاكرا بكات، ده‌ڵێت زۆر هه‌ن له پله‌ى باڵادان و بۆ سه‌یركردنێكى من و قسه كردن له‌گه‌ڵم شێت بوونه، من ئێستا پارەی زۆرم هەیە.
دالیا، باسی لەوەش کردووە كه دیاری زۆر بە نرخی بۆ دێت کە نرخیان 15 هەزار دۆلار و زیاتره و لەبەرامبەر ئەم دیارییانە هیچ شتێک بەو کەسانە نابەخشێت.
ئه‌م قسانه‌ى دالیا ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هونه‌رمه‌ندانى به‌ناوبانگى عێراقى هێناوه‌ته سه‌رخه‌ت و باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌رپرسانى عێراقى خێر و بێرى ئه‌م وڵاته به‌سه‌ر چه‌ند لهشفڕۆشێك دابه‌ش ده‌كه‌ن كه كه‌س نایان ناسێت.