ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی دنیای عه‌ره‌بی، بڕیاریان داوه له سۆشیال میدیا دوور بكه‌ونه‌وه. پێیان وایه وێڕای ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سوودیان بینیوه و رۆژانه له‌گه‌ڵ ههوادارایان تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌و تۆڕانه تووشی كێشه‌یان ده‌كات.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" هه‌واڵێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی دیاری عه‌ره‌ب، بڕیاریان داوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك، تویته‌ر و ئینسته‌گرام دوور بكه‌ونه‌وه، پێیان وایه ئه‌و تۆڕانه تووشی كێشه‌ی كردوون.
پێگه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه پێیان وایه خه‌ڵكێكی زۆر هه‌ن له رێی ئه‌و تۆڕانه‌وه سووكایه‌تییان پێ ده‌كه‌ن، یان كۆمێنتی ناشیرینیان بۆ ده‌نووسن، بۆیه ده‌یانه‌وێ له رێی دووركه‌وتنه‌وه له سوشیال میدیا، خۆیان له‌و جۆره سووكایه‌تییانه بپارێزن.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه تا ئێسته دیار نییه بۆ داهاتوو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه تا چه‌ند له‌و بڕیاره‌یان په‌شیمان ده‌بنه‌وه، چونكه ئه‌و تۆڕانه كاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر پێوه‌ندیی هونه‌رمه‌ندان و ههوارادانیان دروست كردووه.
دواتریش پێگه‌كه ئاماژه‌ی به چه‌ند ناوێك داوه وه‌ك شیرین عه‌بدولوه‌هاب، غاده عه‌بدوڕازق، مونیر شه‌ریف، هه‌یفا وه‌هبی، ئه‌نغام، نادین و مه‌ی كهساب. ئه‌وان ئێسته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دووباره بگه‌ڕێنه‌وه.