حەریری: ئێران هۆی سەرەكی تێكچوونی عێراق و سوریا و یەمەنە

:: AM:10:03:12/10/2016 ‌
سەرۆك وەزیرانی پێشووی لبنان سەعد حەریری رای گەیاند، ئێران هۆكاری یەكەمی تێكچوونی دۆخی سوریا و عێراق و یەمەنە. ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەو خوێنڕێژییەی لەو وڵاتانە بەردەوامە، دەستی هەندێكی تێدایە، لەجیاتی فرمێسك بۆ ئەو كارەساتانە بڕێژن، دەستیان لەگەڵ ئێران تێكەڵ كردووە.

لەمیانەی تویتێكدا لە دژی قسەكانی حەسەن نەسروڵای سكرتێری گشتی حزبوڵای لبنان، سەعد حەریری نووسیویەتی، حزبوڵا داردەستی ئێرانە و دەیەوێ سوریا وێران بكات و وڵاتەكە نوقمی خوێن ببێ دوای ئەوەی زیاتر لە چارەكە ملیۆنێك مرۆڤ لەو وڵاتە كوژراون.

لەبارەی یەمەنیش، حەریری وەڵامی داوەتەوە و دەڵێ، چۆن هەندێك بە ئاسایی وەردەگرن و رێگە دەدەن ئێران مەشق بە میلیشیاكانی یەمەن بكات و پڕچەكیان بكات؟.

هەروەها دەڵێ، چۆن رۆڵەكانی یەمەن و سوریا و عێراق لە شەڕ و خوێنڕێژیدا بن، گورز لە سیاسەتی یەكێتی موسڵمانان بدرێ، كوا فرمێسكتان بۆ ئەو تاوانانەی لە سوریا و عێراق و یەمەن ڕوو دەدات، ئایا دەستەكانتان تێكەڵ بووە بۆ ڕشتنی خوێنی هاووڵاتییانی حەلەب و تەواوی سووریا؟

ئاماژەی داوە، كوا فرمێسك و هاوخەمی ملیۆنان خەڵكی سووری و عێراقی و یەمەنی بۆ ئەو كارەساتەی لە وڵاتەكان روو دەدات؟ ئایا ئێران بە كردەیی هزری كۆمەڵگەكانی عەرەبی دزیوە؟

لە كۆتاییدا دەڵێ، بە بڕوای من، ئێران بەرپرس و سەرە ڕمە لە كێشەكانی ناوچەكە و تێكدانی كۆمەڵگەكانمان و هەڕەشە كردن لە یەكێتی خەڵكەكانمان و ئارامی ژیانی رۆڵەكانمان.

وشە/ئەلعەرەبییە، و:باز ئەحمەد.


وشە - باز ئه‌حمه‌د