به‌گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له‌لایه‌ن چالاكوانانی سووریاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌كدارانی په‌یه‌ده له شاری حه‌له‌ب پشتیوانی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه به‌شێكی حه‌له‌ب له‌ژێر ده‌ستی ئه‌واندا و به‌شه‌كه‌ی تریش ئه‌سه‌د كۆنتڕۆڵی كردووه.
وه‌ك له‌و پارچه ڤیدیۆیه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، ئاڵای یه‌په‌گه‌ی سه‌ر به په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ ئاڵای رژێمی به‌عسی سووریا له ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب هه‌ڵكراوه و ئه‌وان به‌یه‌كه‌وه ده‌جه‌نگ دژی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌سكه‌وتێكیان له‌و جه‌نگه‌دا هه‌بێت.
په‌یه‌ده له ساڵی 2004 دامه‌زراوه و به باڵی سووریای پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێ و هێزی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" سه‌ر به‌و حزبه سیاسییه‌ن و دژی هه‌موو چالاكی و جموجۆڵێكی حزبه سیاسییه‌كانی تری كوردستان له رۆژئاوای كوردستان وه‌ستاونه‌ته‌وه و پێشتریش ده‌یان به‌ڵگه و دیكۆمێنت بڵاوكراونه‌وه كه هێزه‌كانی یه‌په‌گه له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردووه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌سه‌د كار ده‌كه‌ن و دژی بوونی قه‌واره‌یه‌كن بۆ كوردانی ئه‌و وڵاته و به توندیش ره‌خنه له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌گرن.