دوای كلاسیكۆ.. ریزبەندی ئێستای یانەكانی خولی ئیسپانیا بەمشێوەیە

:: AM:09:38:07/05/2018 ‌

دوای یەكسانبوونی هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید لە یاریی كلاسیكۆ، ریزبەندی پێشەوەی یانەكانی خولی ئیسپانیا وەك خۆی مایەوە.

شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی كلاسیكۆی زەوی و گەڕی 36ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی كامپ نوو بە ئەنجامی 2-2 گۆڵ لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی ركابەری یەكسان بوو.

بەم یەكسانبوونە یانەی بەرشەلۆنە كە هەفتەی رابردوو بردنەوەی ناسناوی خولی پلە یەكی ئیسپانیای مسۆگەر كردبوو، ژمارەی خاڵەكانی بۆ 87 بەرز كردەوە و هەر لە پێشەنگی یانەكان مایەوە، یانەی ریال مەدریدیش بە 72 خاڵ وەك خۆی لە ریزبەندی سێیەم مایەوە.

ئەمە لە كاتێكدابوو كە دوێنێ یەكشەم یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی خاوەن ریزبەندی دووەمی یانەكان لە ركابەرییەكانی گەڕی 36ی خولی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی واندا میترۆ پۆلیتانۆ بە 2 گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆڵ دۆرا.

ئەم شكستە كاریگەرییەكی ئەوتۆی نەكردە سەر پێگەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و بەكۆكردنەوەی 75 خاڵ هەر لە ریزبەندی دووەمی یانەكان مایەوە.

بە گشتی ئێستا ریزبەندی یانەكانی خولی ئیسپانیا دوای تەواوبوونی یارییەكانی گەڕی 36 بەمشێوەی خوارەوەیە:-




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م