هه‌موو كه‌سێك كه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو ده‌بێت، به‌دوای باشترین ڕێدا ده‌گه‌ڕێت كه وا بكات له ته‌واوی ڕۆژه‌كه‌دا تینووی نه‌بێت، بتوانێت به‌رگه بگرێت و خۆی له بێهێزی بپارێزێت.
خه‌ڵك پێیان وایه، ئه‌گه‌ر له پارشێودا بڕێكی زۆر ئاو بخورێته‌وه، وا ده‌كات جه‌سته ته‌ڕ بێت و بۆ به‌یانییه‌كه‌ی پێویستی به ئاو خواردنه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه ڕاست نییه، چونكه ئاوی پێویستی جه‌سته به‌سه‌ر ته‌واوی جه‌سته‌دا دابه‌ش ده‌بێت و ئه‌وه‌ی زیاده خوراوه‌ته‌وه، دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌ڕێی میزكردنه‌وه فڕێ ده‌درێت و هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر تینوێتی به‌یانی دروست ناكات.
بۆیه پزیشكان ئه‌م چه‌ند ڕێیه‌یان خستووه‌ته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژووانان خۆیان له تینوویه‌تی ڕزگار بكه‌ن:
_ خواردنه‌وه‌ی بڕێكی كه‌می ئاو له ماوه‌ی نێوان به‌ربانگ تا پارشێوی ڕۆژی دواتر.
_ دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی سوێر و پڕ له به‌هارات، به تایبه‌ت له كاتی پارشێودا.
_ خواردنی میوه و سه‌وزه ته‌ڕ و تازه‌كان، به‌تایبه‌ت له ژه‌می پارشێودا.
_ خواردنه‌وه‌ی ئاو، شه‌ربه‌تی سروشتی، چای ڕوون له ته‌واوی شه‌وه‌كه‌دا به‌ڵام له كاتی جیاواز.
_ خواردنی شووتی چونكه بڕێكی زۆری ماده پێویسته‌كان و ئاو تێدایه، گه‌رووش ساف و پاك ده‌كاته‌وه و ناهێڵێ هه‌ست به وشكبوون بكات.