ماڵپه‌ڕێكی هونه‌ری، كورته راپۆرتێكی له‌باره‌ی دانانی خانه‌ی ئاین له پێناسه‌ی هاووڵاتیی میسری و له‌وباره‌یه‌وه ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی دیاری ئه‌و وڵاته، ئه‌و خانه‌یه له پێناسه‌كانیان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و داوا ده‌كه‌ن به‌یه‌كجاری هه‌ڵبگیرێت.
پێگه‌كه نموونه‌ی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی هێناوه‌ته‌وه كه له پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ئه‌و "خانه‌ی ئاین"یه‌یان ورووژاندووه و هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك باسی لێ ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د فه‌همی كه ئه‌كته‌رێكی دیاری میسرییه و ده‌كاته برای هونه‌رمه‌ند كه‌ریم فه‌همی، له‌باره‌ی ئه‌و خانه‌یه‌وه ده‌ڵێ، دانانی ئه‌و خانه‌یه له پێناسه‌كاندا، شتێك نییه جیا له ره‌گه‌زپه‌رستی و فه‌رزكردنی ئاینێك به‌سه‌ر ئاینێكی تر. بۆیه ره‌تی ده‌كه‌مه‌وه.
مونا هیلالیش خاتوونه هونه‌رمه‌ندێكی تره كه له ساڵی 2015دا دروشمێكی به‌رز كردبووه‌وه و تێیدا نووسرابوو، "ئاین بۆ خودایه و نیشتمانیش بۆ هه‌مووانه". ئه‌وكات له دیمانه‌یه‌كدا رای گه‌یاندبوو به‌لای ئه‌وه‌وه ئه‌و خانه‌یه شتێكی زێده‌یه و هی ئه‌وه‌یه هه‌ڵبگیرێت.
كه‌نده عه‌لووش هه‌م ئه‌كته‌ر و هاوكات گۆرانیبێژیشه، رای گه‌یاندووه نایه‌وێ باسی ئاینی له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌لایه‌وه گرنگه پێی بگوترێ "هاووڵاتی". ده‌ڵێ ئێمه گۆرانی بۆ وڵاته‌كه‌مان ده‌ڵێین و داوای مافه‌كانمانی لێ ده‌كه‌ین و ئینتیمامان بۆی هه‌یه، ئیتر له هه‌ر رهنگێكدا بین.
هانی ره‌مزی كه ئه‌كته‌رێكی دیاری میسرییه، له‌باره‌ی ئه‌و خانه‌یه‌وه گوتوویه‌تی، ئه‌و خانه‌یه له پێناسه‌كاندا خاڵێكی زۆر لاوازه، دوژمانانی وڵاته‌كه‌مان بۆ مه‌رامی خۆیان به‌كاری دێنن و ده‌یانه‌وێ جیاوازی بخه‌نه نێوانمان و رێزی نیشتمانیمان تێك بده‌ن. ئه‌و خانه‌یه له‌سه‌ر پێناسه‌كانمان هه‌ڵبگیرێ زۆر باشتره له‌وه‌ی هه‌بێت.