له كۆنه‌وه به‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌م خۆیانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان قسه ده‌كه‌ن گوتراوه شێت، كه‌چی زانایان به‌م دواییانه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی به هی شێت ناسراوه، باشترین ڕێیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
توێژینه‌وه‌یه‌ك له زانكۆی نۆتینگهام ترێنت ئه‌نجام درا، تێیدا تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر 35 كه‌س ئه‌نجام درا و داوایان لێ كرا چه‌ند یارییه‌كی كاغه‌ز، ڕێكخستنی ژماره و ڕه‌نگه‌كان بكه‌ن كه ئه‌مانه‌ش زۆر مێشك ماندوو و سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن، له زۆربه‌ی یارییه‌كانیشدا هه‌ر كه‌سێك نزیكه‌ی 48 پارچه كاغه‌زی پێ بوو و ده‌بوو له یه‌كیان جیا بكاته‌وه، به پێی ئه‌و شته‌ی لێی داوا ده‌كرا.
توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌م خۆیانه‌وه قسه‌یان كردووه و ڕێكیان خستووه، توانییان زووتر و باشتر كاغه‌زه‌كان له‌یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه و یارییه‌كان ببه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی به بێده‌نگی كاره‌كه‌یان ده‌كرد، به ئه‌سته‌م ئه‌نجامه‌كانیان ده‌ست ده‌كه‌وت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی قسه‌یان ده‌كرد له‌و 48 پارچه كاغه‌زه ته‌نیا 10 دانه‌یان به هه‌ڵه هه‌ڵده‌بژارد، له كاتێكدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به بێده‌نگی ئه‌نجامیان دا، نزیكه‌ی 45 هه‌ڵه‌یان ده‌كرد، به‌مه‌ش زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت قسه‌كردن له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر ڕاهێنانێك یان چاره‌كردنی كێشه‌كان، به ڕێژه‌ی %78 له هه‌ڵه و بڕیاری هه‌ڵه دوورت ده‌خاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه كریستۆڤه‌ر ئه‌ته‌كین به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كه گوتی: "به ده‌نگی به‌رز بیركردنه‌وه و گوتنی قسه‌كان هۆشیاریت زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها سه‌رنجت بۆ دۆزینه‌وه‌ی شته ونبووه‌كان و زوو فێربوونی شته نه‌زانراوه‌كان زیاد ده‌كات"