هه‌یفا وه‌هبی له كۆتادا ئاشكرای كرد كه له‌م ڕه‌مه‌زانه‌دا چ به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه و چۆن له‌ناو ته‌له‌ڤزیۆنی خه‌ڵكدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌مه‌ش ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ گیرا.
هه‌یفا وه‌هبی گۆرانیبێژ و ئه‌ستێره‌ی ناسراوی لبنانی، له ڕێی هه‌ژماری فه‌رمی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرای كرد، بۆ ئه‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه به‌شداری له درامایه‌كدا كردووه به ناوی "لعنه كارما" له مانگی ڕه‌مه‌زاندا له‌سه‌ر شاشه‌كان په‌خش ده‌كرێت.
چه‌ند ڤیدیۆ و وێنه‌یه‌كی دراماكه‌ی بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریان لێی گرتووه، چونكه جله‌كانی نه‌گونجاون و پێیان وایه بۆ ڕه‌مه‌زان ده‌بوو جلێكی پۆشته له‌به‌ر بكات و ڕۆڵێكی گونجاوتری له دراماكاندا بگێڕایه.
هه‌یفا وه‌هبی (44 ساڵ)، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی وه‌ك نمایشكار ده‌ركه‌وت و له ڕێكلامی چه‌ند كاڵایه‌كی بازرگانیشدا له تیڤییه‌كان ده‌بینرا، پێش ئه‌وه‌ی بچێته بواری هونه‌ر و وه‌ك گۆرانیبێژ ناو ده‌ربكات. ئه‌گه‌رچی هۆی سه‌ره‌كیی ناسراوییه‌كه‌ی به‌هۆی شۆخوشه‌نگییه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ڕووی كرده بواری نواندن و له چه‌ند دراما و فیلمێكدا وه‌ك پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وت، به‌لای ڕه‌خنه‌گرانیشه‌وه زیاتر له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه.