یه‌كێك له سه‌وزه به‌سووده‌كان سه‌وزه‌ی برۆكلییه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێكهاته به‌هێزه‌كه‌یه‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه‌كان كه جه‌سته و ئه‌ندامی جگه‌ر له ژه‌هر پاك ده‌كاته‌وه و له شێرپه‌نجه ده‌یپارێزێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
medicalnewstoday" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی برۆكلی ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام دراوه ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و مادانه‌ی له برۆكلیدان به‌شێوازێكی چالاك ئه‌ندامی جگه‌ر پاك ده‌كه‌نه‌وه و ناهێڵن جگه‌ر تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ببێت، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه گرینگی به خواردنی سه‌وزه‌یه‌ی برۆكلی بده‌ین یان له زه‌ڵاته‌كانماندا به‌كاری بێنین، چونكه به‌شێوازێكی باش به‌رگری زیاد ده‌كات دژ به خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر.
پزیشكان زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م رووه‌كه روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوازێكی رۆژانه و به‌رده‌وام برۆكلی یان زه‌ڵاته‌ی برۆكلی ده‌خۆن به ڕێژه‌ی %75 له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر دوورن، هه‌روه‌ها جه‌سته‌یان له ماده ژه‌هراوییه‌كان پاك ده‌بیته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی دژه ئۆكسانی بێتاكارۆتین له‌ناو برۆكلیدا.