تمه‌نی ئێرانی نزمترین نرخی به‌رانبه‌ر دۆلار تۆمار كرد و پێشبینی ده‌كرێ نرخی تمه‌ن زیاتر داببه‌زێت وببیته هۆی پاشه‌كشه‌ی زیاتری ئابووری ئێران.
تا پێش بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له بازاڕی ئازاد دۆلار به پێنج هه‌زار و 500 تمه‌ن ده‌فرۆشرا به‌ڵام له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا به ریژه‌ی نزیكه‌ی 45% له به‌های تمه‌ن دابه‌زیوه و نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار تمه‌ن.
ئه‌گه‌ر نرخه‌كه به دینار لێك بده‌ینه‌وه پێش هه‌فته‌یه‌ك 100 هه‌زار تمه‌ن به 22 هه‌زار دینار ئاڵوگۆڕ ده‌كرا به‌ڵام ئێسته به 15 هه‌زار دینار ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت.
بانكی ناوه‌ندیی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی پاریزگاری له نرخی تمه‌ن بكات، خۆی ماوه‌یه‌كه نرخی دۆلاری به چوار هه‌زار و 200 تمه‌ن داناوه و به‌م نرخه ده‌یفرۆشێت به‌ڵام ده‌ست هیچ كه‌سێك ناكه‌وێت و مه‌به‌ستی ئێران ئه‌وه‌یه به‌م شێوه‌یه كۆنترۆڵی بازاڕ بكات ته‌نانه‌ت له نووسینگه‌كانی دراویش كه‌س بۆی نییه له‌م نرخه زیاتر بفرۆشێت بۆیه مامه‌ڵه به‌و دراوه وه‌ستاوه و به نهێنی خه‌ڵك پاره‌كانی بۆ دۆلار ده‌گۆڕێته‌وه.
كاتێكیش به نهێنی ئالوگۆڕی دراو ده‌كرێت هیچ نووسینگه‌یه‌ك ئاماده نییه بو نرخه‌ی حكوومه‌ت دیاری كردوه دراو ئاڵوگۆڕ بكات.
رێك هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نرخی هه‌ر دۆلارێك هه‌زار تمه‌ن بوو كه‌چی ئێسته هه‌شت هه‌زار تمه‌نه كه واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئابووری ئێران تا چ راده‌یه‌ك پاشه‌كشه‌ی كردووه.