ژنان به گشتی مێشكێكی زیره‌كیان هه‌یه، ده‌توانن به ئاسانی مێشكی ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ریان بخوێننه‌وه، زۆرجاریش ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه زیره‌كانه‌یه له ڕێگه‌ی دیمه‌نی جلوبه‌رگ و شێوه‌ی ڕووخساری پیاوه‌وه ده‌خوێننه‌وه.
له دیمه‌نی ده‌ره‌كی و شێوه‌ی خزمه‌تكردن به جوانییاندا، ژنان ڕقیان له‌م شتانه‌ی پیاوان ده‌بێته‌وه و حه‌ز به بوونی ناكه‌ن:
_ قژی درێژ، كه بگاته سه‌ر شانیان.
_ له‌به‌ركردنی پانتۆڵی ته‌سك و دانانی جزدانی پاره له‌ناو گیرفاندا، لای ژنان دیمه‌نێكی قێزه‌وه‌نه و به كه‌سێكی بێ بایه‌خ سه‌یری ئه‌و پیاوانه ده‌كه‌ن.
_ كردنه‌وه‌ی قۆپچه‌ی كراس هه‌تا ناوك، دیمه‌نێكی ناشرین و ناڕۆشنبیر به پیاو ده‌به‌خشێت و ژنان ڕقیان لێیه‌تی.
_ به‌كارهێنانی پێڵاوی كۆن و پیسیشیان ڕق لێیه، چونكه پێناسه‌ی پاكوخاوێنی كه‌سه‌كه‌ی پێ ده‌كه‌ن.
_ زیاد له پێویست به‌كارهێنانی ئه‌كسسواراتی تایبه‌ت به پیاوان، دیمه‌نیان ناشرین ده‌كات و ژنان حه‌زی پێ ناكه‌ن.
_ نه‌زانینی گونجاندنی ڕه‌نگه‌كان له كاتی پۆشینی جلوبه‌رگدا ژنان تووڕه ده‌كات، حه‌ز ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌و پیاوه نه‌بینن باشتره له‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه بێت.
_ كه پیاوێك باڵای به‌رز بوو، پێویست ناكا ئه‌و پانتۆڵانه له‌پێ بكات كه خه‌تی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه تیایه، چونكه درێژتر ده‌ریده‌خات و ناشرین ده‌بێت.
_ له‌به‌ركردنی كراسی نیو قۆڵ، دیمه‌نێكی منداڵانه‌یان پێ ده‌به‌خشێت و ژنان حه‌زی لێ ناكه‌ن.