ئێسته له دنیا نوێترین جۆری جگه‌ره بلاوبووه‌ته‌وه كه جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنییه به‌هۆی نه‌بوونی هیچ پاشماوه‌یه‌ك زۆرێك له خه‌ڵكی گیرۆده‌ی بوون و به‌رده‌وام ده‌یكێشن، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌لماندوویه‌تی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی زۆر مه‌ترسیدارتره له جگه‌ره‌ی ئاسایی و به‌خێراییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌تانكوژێ و ژیانتان ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌كاته‌وه.
پزیشكانی زانكۆی پزیشكی هارڤارد له توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی گه‌یشتنه ئه‌نجامی سه‌رسوڕهێنه‌ر، كه زۆر جیاوازه له زیانه‌كانی كێشانی جگه‌ره‌ی ئاسایی.
ئه‌و ماده كیمیاییه كه له
جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌كارده‌هێنرێ، زۆر كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان جێ ده‌هێڵی و به ته‌واوی سییه‌كان ژه‌هراوی ده‌كات و به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه و كیسه هه‌وایییه بچووكه‌كان له‌ناو ده‌بات و هاوشێوه‌ی وێرانكه‌رێك ڕۆڵ ده‌بینێت، ئه‌م كاره‌یش ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه و هه‌ناسه‌ته‌نگی و سكچوون و تێكچوونی ته‌واوی جه‌سته و مه‌رگ.
ئه‌و ماده كیمیایییه‌ی له جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌كاردێ له 39 جۆری جیاواز دروست ده‌كرێ و پێكهاته‌یه‌كی كیمیایی تێدایه به‌ناوی دیاكتیال به جۆره تام پێوه‌ست ده‌كرێ و خه‌ڵكی ده‌یكڕن و ده‌یكێشن، ئه‌مه كاره‌سات به‌دوای خۆی ده‌هێنێت و تووشی شێرپه‌نجه‌تان ده‌كات.
جگه‌ره‌ی ئاسایی ته‌نیا نیكۆتینی تێدایه، به‌ڵام ئه‌و جگه‌ره ئه‌لیكترۆنییه، ماده‌ی كیمیای فۆرمالدهایدی تێدایه كه ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی ترسناك و به خێراییه‌كی زۆر ده‌تانكوژێت.