گەنجێك كوژرا

:: PM:06:34:10/05/2018 ‌
لە سنووری سلێمانی بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە گەنجێك بە فیشەك كوژرا.

ئەمڕۆ پێنجشەم 10ـی ئایار، ڕائید عەلی قەدۆ گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم لەگوندی ملەسوورە سەربە شارۆكەی كفری گەنجێك بەناوی ( س _ ا _ ڕ ) لە دایكبووی 1998 بەفیشەك كوژراوە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی قۆلیسی گەرمیان دەڵێت، بەگوتەی كەسوكاری لەگەڵ دراوسێیەكیان كێشەیان هەبووە و ئەو ئێوارەیە بەچەكی كڵاشكۆف تەقەیان لەناوبراو كردووە و كوشتوویانە.

قەدۆ زیاتر گوتی، ئێستە پۆلیسی شارۆكەی كفری لەسەر چۆنییەتی ڕووداوەكە دەستی بەلێكۆڵینەوە كردووە و هەرلەسەر ئەم ڕووداوە دادوەر بەپێی مادەی 406 بڕیاری گرتنی بۆ پێنج تۆمەتبار دەركردووە و ئێستە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كفری سێ لەو تۆمەتبارانەیان گرتووە.

كوشتن و خۆكوشتن لە ساڵی 2018 بەشێوەیەكی فراوان لە هەرێمی كوردستان بڵاو بووەتەوە و بەرپرسانی حكوومی هۆكارەكەشی بۆ زۆربوونی چەك دەگەڕێنەوە لەگەڵ بەردەوامی تەنگەژەی دارایی.
 



وشە - رامیار جەواد