خۆشه‌ویستی تاك لایه‌نه كێشه بۆ مرۆڤ دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌یه له خه‌یاڵتدا و به‌ڕاستی خۆشت ده‌وێت ده‌توانیت به چه‌ند هه‌نگاوێكی ئاسان ئه‌م كاره بكه‌یت.
د. محه‌مه‌د سه‌ردار پسپۆڕی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان بۆ "وشه" گوتى، زۆربه‌ی كه‌سه‌كان ده‌یانه‌وێت حاڵه‌تی خۆشه‌ویستییه‌كى ڕاسته‌قینه دروست بكه‌ن، ئه‌مه‌یش ئه‌سته‌م نییه و پێویستی به چه‌ند هه‌نگاوێكه كه له خواره‌وه‌دا باسیان لێوه ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م/ له‌یه‌كه‌م ژواندا داوای خواردنه‌وه‌ی قاوه بكه نه‌ك خواردنه‌وه‌ی سارد، چونكه توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه پێوه‌ندیه‌كی شاراوه هه‌یه له نێوان پله‌ی گه‌رمای جه‌سته و كه‌سایه‌تی مرۆڤ، به جۆرێك ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ جه‌سته‌ی گه‌رم بێت ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات به گه‌رمی ڕه‌فتار بكات له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی و به‌مه‌یش خواردنه‌وه‌ی قاوه‌یه‌كی گه‌رم یارمه‌تی زیادكردنی هه‌ست و سۆزت ده‌دات بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ت.
دووه‌م/ پێویسته ئه‌رێنى بیر بكه‌یته‌وه، ئه‌وه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا ڕوخساری خانمان جێگه‌ی سه‌رنجی پیاوان نییه، به‌ڵكو ئه‌و خانمانه‌ی به گه‌شبینی بیر ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه جێگه‌ی سه‌رنجی پیاوانن.
سێیه‌م/ زۆر هێواش به و به ئارامی گوێبگره بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ت، چونكه ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی كه ئارامن و گوێ بۆ یه‌كتر ده‌گرن ئه‌گه‌ری جیابونه‌وه‌یان كه‌متره.
چواره‌م/ به چاوه‌كانت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه بكه كه خۆشت ده‌وێت، ده‌بێت بیرت نه‌چێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن به‌چاو قسه له‌گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ن و چاوی یه‌كتر بخوێننه‌وه ئه‌وه پێوه‌ندی نێوانیان پته‌وتر ده‌بێت له داهاتوودا.
پێنجه‌م/ زۆرترین كات له قسه‌كانت بڵێ سوپاس، چونكه ته‌نیا گوتنی ئه‌م وشه‌یه ده‌توانێت باشترین ڕێگه و پردی خۆشه‌ویستی له‌نێوان تۆ و خۆشه‌ویسته‌كه‌ت دروست بكات.
شه‌شه‌م/ زۆرترین كات هه‌وڵبده پێبكه‌نه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكه‌نین جگه له‌وه‌ی هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌رانبه‌ر له‌بیرت نه‌كات له هه‌مان كاتدا وه‌ك كه‌سێكی سه‌رنجڕاكێش ده‌رت ده‌خات.
حه‌وته‌م/ شه‌رم مه‌كه، ئه‌گه‌ر به ته‌واوه‌تی بڕیاری ئه‌وه‌ت داوه كه‌سێكت خۆش بوێت و متمانه‌ت پێی هه‌یه ئه‌وه ئاساییه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له نهێنی ژیانی خۆتی لا باس بكه‌یت، بۆیه له هیچی ڕابردووت مه‌ترسه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاری دابێت به Iهموو ڕابردووت ڕازی ده‌بێت كه له‌و كاته‌دا بوونی نه‌بووه.