بڕیاره مانگى داهاتوو، سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) سه‌ردانى شارى هه‌ولێر بكات.
یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دواى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ "گیانینی ئینفانتینۆ" سه‌رۆكى سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهانی، بڕیاریان داوه لێژنه‌یه‌كى باڵای یه‌كێتییه‌كه بۆ هه‌ولێر، دهۆك، به‌غدا و به‌سڕا بنێرێت كه ئامانج لێی، هێنانه‌وه‌ی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراقه بۆ نێو خاكی خۆی.
لیژنه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یاریگه‌كانى ئه‌م شارانه ده‌كات تا یارییه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یانه‌كانى عێراق له چوارچێوه‌ى خوله نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تێیاندا به‌ڕێوه بچێت كه به‌پێی بڕیارێكى فیفا له دواى ساڵى 2003 له ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و لیژنه‌یه جگه له هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یاریگه‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندنیش بۆ باری ته‌ناهی هه‌موو شاركان ده‌كات تا بزانێ تا چه‌ند سه‌قامگیری بۆ یاریكردن و هێنانه ناوه‌وه‌ی جه‌ماوه بۆ ستادیۆمی یاریگه‌كان.
یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان بۆ پاڵاوتنى هه‌ڵبژارده‌كان بۆ مۆندیالى 2018ی ڕووسیا، یارییه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقى خستووه‌ته وڵاتى ئیماڕات، هه‌روه‌ها یانه‌كانى عێراق له یارى خولى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا له وڵاتانى ئێران و قه‌ته‌ڕ و ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه ده‌چن.