دوای جیابوونه‌وه‌ی براد بێت و ئه‌نجێلینا جولی، یه‌كێك له منداڵه هه‌ڵگیراوه‌كانیان بڕیاری دا كه لای براد بژی، ئه‌م بڕیاره‌شی به‌هۆی تووڕه‌بوونی له دایكییه‌وه داوه.
مادۆكس كوڕێكی كه‌مبۆدییه و یه‌كێكه له‌و منداڵه هه‌ڵگیراوانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر بوو ئه‌نجێلینا و براد پێكه‌وه به‌خێویان ده‌كردن، به‌ڵام دوای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو ئه‌كته‌ره، منداڵه‌كه‌شیان بڕیاری دا لای باوكی بژی و به یه‌كجاری ئه‌نجێلینا له‌سه‌ر ڕه‌فتاره نامۆكانی به‌جێ بێڵێت.
ئه‌م كوڕه 16 ساڵه بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌نجێلینای دایكی ساڵی 1998 و 2001 سه‌ردانی بول بۆت سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی كه‌مبۆدیای كردووه، كه هه‌ر ئه‌و پیاوه بووه بووه‌ته هۆی كوشتی سێ ملیۆن دانیشتووی كه‌مبۆدی و تێكچوونی شیرازه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری خێزانه هه‌ژاره‌كان، كه ڕه‌نگه خێزانی ڕاسته‌قینه‌ی مادۆكسیش یه‌كێك بووبێت له‌وان.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه دڵی له ئه‌نجێلینا ئێشاوه و پێوه‌ندی به براده‌وه كرد، پێی ڕاگه‌یاند كه ئیتر ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بژی، دایكیشی تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ی كه ده‌ستی له كوشتن و تاوانكارییه‌كان هه‌بووبێت كه به‌رانبه‌ر به كه‌مبۆدیا كراوه.