چه‌ند كچه كوردێك به‌شداری له فێستیڤاڵی كانی جیهانی له فڕه‌نسا ده‌كه‌ن، تێیدا به فیلمه به‌شداره‌كه‌یان كێبه‌ركێی وڵاتانی دنیا ده‌كه‌ن.
فیلمی "كچانی خۆر" ئه‌مڕۆ شه‌موو له فێستیڤاڵی كانی جیهانی له فڕه‌نسا نمایش ده‌كرێت، له به‌شی پێشبڕكێی فیلمه به‌شداره‌كاندا ده‌بینرێت.
شه‌یدا حوسامی ژنه كوردی به‌شداربووی ئه‌و فیلمه‌یه و هاوكارییه‌كی زۆری "گوڵشیفته فه‌راهانی" ئه‌كته‌ری ناسراوی ئێرانی كردووه، تا فێری زمانی كوردی ببێت و ڕۆڵی باش له فیلمه‌كه‌دا بگێڕێت.
له باره‌ی فیلمی "كچانی خۆر"ه‌وه شه‌یدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره بیانییه‌كاندا چاوه‌ڕوانی كاتی هاتنی نمایشكردنی فیلمه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، بۆیه له فێستیڤاڵه‌كه‌دا له شاری كانی فڕه‌نسا ماونه‌ته‌وه.
فیلمی "كچانی خۆر" له ده‌رهێنانی ئێڤا ئۆسۆن ده‌رهێنه‌ری فڕه‌نسییه، چیرۆكه‌كه‌ی ڕێزلێنانێكی هونه‌رییه له ژنانی شه‌ڕڤانی كورد، باس له ده‌نگی ژنه ئێزیدییه‌كان، قوربانییانی ده‌ست داعش و ژنه ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كات.
ڕۆژین، سیما و ئه‌مه‌ل كورده ئێزیدییه‌كانن كه له‌و فیلمه‌دا ڕۆڵیان بینیوه، هه‌روه‌ها كچه كوردێكی تر به ناوی دالیا به‌شداری كردووه، %75 كاره‌كانی ئه‌م فیلمه له لایه‌ن ژنان و كچانه‌وه به‌ڕێوه چوون.
فێستیڤاڵی سینه‌مایی كان، كۆنترین فێستیڤاڵی تایبه‌ت به فیلمه، له ساڵی 1946 تا ئێسته له شاری كان فڕه‌نسا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مساڵ خولی 71ه‌مینی به نمایشكردنی فیلمی ”everybody knows"ی ”ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی" ده‌رهێنه‌ری ئێرانی ده‌ست پێ ده‌كات.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی