كچێكی ڕووسی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جوان و ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، هاوڕێكه‌ی ئیره‌یی به ژیانی برد و به دزییه‌وه پارچه پارچه‌ی كرد و كوشتی، دوای مردنیش هێشتا چه‌قۆی تری لێ دا.
ئیلیا میتلیتسكی كوڕێكی ڕووسییه و له‌گه‌ڵ ئه‌ساستازیا كازانتسیڤیا له به‌شی ڕاگه‌یاندن له زانكۆ ده‌یانخوێند، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیلیا ئیره‌یییه‌كی زۆری به جوانی، ده‌وڵه‌مه‌ندی و شێوازی ژیانی ئه‌ناستازیا ده‌برد و حه‌زی ده‌كرد به هه‌مانشێوه‌ی ئه‌و بێت و گرنگی پێ بدرێت، هه‌وڵی كوشتنی چه‌ند جارێك دا.
له كۆتا هه‌وڵدا ئیلیا توانی له ژوورێك ئه‌ناستازیا به‌ند بكا، به چه‌قۆ له سه‌ر، مل، قۆڵ و قاچه‌كانی دا، دوای ئه‌وه‌ی خوێنێكی زۆری لێ ڕۆی و مرد، دووباره ده‌ستی كرده‌وه به چه‌قۆ لێدانی و نزیكه‌ی 70 جێ چه‌قۆی پێوه هێشته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به مردووییش بێت به ناشیرینی ببینرێت.
پۆلیسه‌كان له ڕێی وێنه‌یه‌كه‌وه تاوانباره‌كه‌یان ئاشكرا كرد، كه ئیلیا دوای كوشتنی هاوڕێكه‌ی به شێوه‌ی سێڵفی به‌رده‌وم ئاوێنه له‌گه‌ڵ ته‌رمی ئه‌ناستازیادا گرتبووی، دوای لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كه‌ی ئاشكرای كرد كه له ئیره‌یی بردندا به جوانییه‌كه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه.