بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات هاووڵاتییەك دوای كوشتنی خێزانەكەی خۆیشی دەكوژێت و پارچە چەكێك لە شوێنی ڕووداوەكە دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەمڕۆ شەموو 12ـی ئایار، ڕائید شۆڕش ئیسماعیل بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی ڕاپەڕین بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئاگادار كراینەوە بەبوونی ڕووداوی كوشتن لەشاری ڕانیە لە گەڕەكی كێوەڕەش لەگەڵ دەرچوونی هێزەكانمان و ئەفسەری ئێشكگرمان و تیمەكانی بەڵگە و تاوان بۆشوێنی ڕوداوەكە، دەركەوت دوو هاووڵاتیی یەك خێزان كە ژن و مێردن كوژراون.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، كوژراوەكان بەناوەكانی (ٲ،ح،ح) تەمەن (51)ساڵ پیشە (پ،م) دووەمیان (ب،ح،خ) تەمەن (35)ساڵ پیشە ژنی ماڵ لەماڵەكەی خۆیان كوژراون و شوێنەواری فیشەك بەسەر جەستەی هەردووكیانەوە هەیە، دەست بەجێ ڕێكاری یاسایی گیرایەبەر.
ڕوونیشی كردەوە كە لەشوێنی ڕووداوەكە چەكێكی جۆری كڵاشنكۆف لەگەڵ ژمارەیەك لەقەوانی تەقیوی جۆری چەكی كڵاشنكۆف لەلایەن تیمەكانی پۆلیس گیراوە.
هاوكات بەگوتەی قسەی پەیامنێری "وشە" بكوژەكە چوار منداڵی هەیە، دوو كوڕ بە ناوەكانی كاروان و كارمەند و دوو كچیش بەناوەكانی كاڵێ و یارا و سەلامەتی لە رووداوەكە دەرچوون، بەڵام دایك و باوكیان گیانیان لەدەست داوە.
پەیامنێری "وشە"زیاتر گوتی، بكوژەكە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و سەعات چواری ئەمڕۆ شەموو بە گولەژنەكەی خۆی كوشتووە كە ناوی "بەناز"ـە، دواتر تەقەی لە منداڵەكەیشی كردووە، بەڵام بەرنەكەوتوون.
لە سەرەتای ساڵی 2018 دیاردەی كوشتن و خۆكوشتن لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی چاوەڕوان بەرز بۆتەوە.