سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئاشكرای كرد، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی دوێنیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پارتی زۆرترین كورسی له‌سه‌ر ئاستی حزبه‌كانی كوردستان به‌ده‌ست هێناوه.
پێگه‌ی "
بغداد الیوم" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای كۆمیسیۆنه‌وه بڵاوی كرده‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كان 25 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی به‌ده‌ستهێناوه، هاوكات یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان توانیویه‌تی 16 كورسی بهێنێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی دا، كورسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕووی له كه‌می كردووه، پاش ئه‌وه‌ی له خولی پێشووی په‌رله‌مان هه‌شت كورسیان هه‌بوو، به‌ڵام له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ته‌نیا شه‌ش كورسییان به‌ده‌ستهێناوه، هاوكات هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح سێ كورسی بردووه‌ته‌وه و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش هه‌مان ده‌نگی هێناوه و بووه‌ته خاوه‌نی سێ كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ئاماژه‌ی دا، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و نه‌وه‌ی نوێ هه‌ریه‌كه‌یان دوو كورسیان به‌ده‌ستهێناوه، تا ئێسته‌یش ئه‌و ئه‌نجامه كۆتایی نییه، پێشبینی ده‌كرێ كورسییه‌كانی لایه‌نه‌كان زیاتر ببێ.
ڕاگه‌یه‌ندنی ئه‌و ئه‌نجامانه له كاتێكدایه شه‌وی ڕابردوو هه‌ریه‌ك له گۆڕان و هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به ته‌واوی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی بازنه‌ی سلێمانیان به‌هۆی ساخته‌كاری زۆره‌وه ڕه‌ت كرده‌وه، هاوكات پارتی دیموكراتی كوردستانیش داوای كرد، ده‌نگه‌كانی سلێمانی به‌ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه.
دوێنێ شه‌موو هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌ڕێوه‌چوو، ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران گه‌یشته 44.52%، زیاتر له شه‌ش هه‌زار و 900 كاندید كێبه‌ركێیان له‌سه‌ر 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد، بڕیاره كۆمیسیۆن دوای 48 سه‌عات له ته‌واوبوونی واده‌ی هه‌ڵبژاردن، واته سبه‌ی ئێواره، به فه‌رمی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕابگه‌یه‌نێت.