بەشداری فیلمی پۆڕن دەكات بۆ ئەوەی دیاریی لە دایكبوون بۆ كوڕەكەی بكڕێت

:: AM:10:09:01/12/2016 ‌

میگان كلارا، دایكێكی گەنجی دانیشتووی شاری پۆرتسمۆسی وڵاتی بەریتانیایە، تەمەنی 20 ساڵە و كوڕێكی تەمەن پێنج ساڵی هەیە، بڕیاری ئەوەی داوە بەشداری لە فیلمێكی پۆڕن بكات، بۆ ئەوەی بتوانێت دیاریی جەژنی لە دایكبوون بۆ كوڕە تاقانەكەی بكڕێت.

ئەو خانمە بەریتانییە، لە دۆخێكی خراپی داراییدا ژیانی دەگوزەرێنێت، بە جۆرێك لە كارەكەیدا هەفتانە تەنیا 119 دۆلاری دەست دەكەوێت، بەو هۆیەشەوە نەیتوانیوە دیاریی جەژنی پێنج ساڵەی لە دایكبوون بۆ كوڕەكەی بكڕێت، بەڵام لە بەرامبەر بەشداریكردنی لە تۆماركردنی هەر گرتەیەكی ئەو جۆرە فیلمانە، بڕی 743 دۆلاری دەست كەوتووە و بەمەش توانیویەتی دیارییەكی بایی دوو هەزار و 200 دۆلار بۆ كوڕەكەی بەردەست بكات.

دایكەكە رای گەیاندووە، لەو كارەی پەشیمان نییە، چونكە كڕینی ئەو دیارییە، كە بریتییە لە پایسكیلێك، بووەتە هۆی دڵخۆشبوونی كوڕەكەی و ئەمەش بەلای ئەوەوە لە هەموو شتێك گرنگترە.

میگان، رای گەیاندووە، ئەو بە هیچ شێوەیەك جگەرە و مادە هۆشبەرەكان و تەنانەت ئەلكهوولیش بەكار ناهێنێت، بەڵام بۆچی دەبێ دۆخە دارایییەكەی بەو جۆرە بێت، كە نەتوانێت دیارییەك بۆ منداڵە تاقانەكەی بكڕێت؟

كەچی لە بەرامبەردا ژمارەیەك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بۆچوونی خۆیان لەبارەی ئەو كارەی میگان دەربڕیوە، كارەكەی ئەو بە هەڵە دەزانن و داوایان لێی كردووە، كە دەستبەرداری ئەو كارە بێت، ئەگەر لەگەڵ ئارەزووی خۆی ناگونجێت.

سەرچاوە: سپوتنیك


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی