فەیسبووك پارەی تایبەت دروست دەكات

:: AM:09:37:14/05/2018 ‌

كۆمپانیای فەیسبووكی خاوەنی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، بە نیازە لە داهاتوویەكی نزیك یەكەم دراوی تایبەت بەخۆی بخاتە ڕوو، ڕێ بە بەكارهێنەرانی بدات لە بازاڕە ئەلیكترۆنییەكان مامەڵەی پێوە بكەن.

میدیاكانی تایبەت بە بواری تەكنەلۆجیا لە زاری دێڤد ماركۆس سەرۆكی جێبەجێكاری ماسنجەری فەیسبووك گواستیانەوە، كە ئەو بووەتە سەرۆكی تیمی دروستكردنی پارەی ئەلیكترۆنی تایبەت بە فەیسبووك.

پێگەی دێڤد ماركۆس نووسیویەتی، ئێستە دەستمان بە كۆمەڵێك ئامادەكاری زۆر كردووە، بۆ زانین و دۆزینەوەی باشترین ڕێ تا سوود لە بەهێزترین تەكنەلۆجیا وەربگرین لە بەرهەمهێنانی دراوە ئەلیكترۆنییەكە و پاراستنی لە ڕووی تەناهییەوە.

فەیسبووك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕوونی كردەوە، وەك زۆر لە كۆمپانیاكانی تر دەمانەوێ باشترین خزمەتگوزاری دراوی ئەلیكترۆنی بخەینەڕوو و سوود لە تەكنیكی بلۆك تشاین وەربگرین، ئێستەیش لە هەوڵداین بۆ جێبەجێكردنی ئەو بیرۆكە و پلانەی هەمانە و ناتوانین وردەكاری زیاتری بخەینەڕوو.

بلۆك تشاین بە دراوی ئەلیكترۆنی دەگوترێ، سیستەمێكی ڕێكخراو و بەهێزە بۆ متمانە بەخشین بە دراوە ئەلیكترۆنییەكان، پێشبینی دەكرێ تا كۆتای ئەمساڵ بەهای ئەو سیستەمە بەهێزە كە مامەڵە بە دراوە ئەلیكترۆنییەكان دەكات و بەهایان بۆ دادەنێ، نرخەكەی بۆ 2.1 ملیار دۆلار بەرز ببێتەوە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د